ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, ئاب 2025

نوێترین هێدسێتی HyperX بە یەکجار بارگاوی کردنەوە 250 کاتژمێر کار دەکات!

براندی HyperXی سەر بە کۆمپانیای HP چەند هێدسێت و مایکرۆفۆنێکی نوێی نمایش کرد. هێدسێتی HyperX Cloud Alpha 2 هێدسێتی نوێی ئاست بەرزی کۆمپانیاکەیە و نرخی 299.99 دۆلارە. بە پێی وتەی براندەکە بێت بە یەک جار بارگاوی کردنەوە دەتوانیت 250 کاتژمێر کاری پێ بکەیت.

لە پاڵ ئەم هێدسێتە، براندەکە هێدسێتی Cloud Flight 2 نمایش کرد کە نرخی 129.99 دۆلارە لەگەڵ PlayStation / PC دەگونجێت بەڵام ئەو وەشانەی کە لەگەڵ ئێکس بۆکس دەگونجێت 10 دۆلار گرانترە.

دوو مایکی نوێیشی نمایش کردووە کە یەکێکیان ئاساییە بە ناوی SoloCast 2 و نرخی 59.99 دۆلار، هەروەها یەکێکیان ئاستێکی بەرزی هەیە و نرخی 229.99 دۆلار و ناوی HyperX FlipCast ـە.

هەموو ئەم بەرهەمانە لە ئەم مانگەدا بەردەست دەبن بۆ کڕین، جگە لە هێدسێتی Cloud Flight 2 کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی 10 بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان hp HyperX
بۆچونی تۆ