کۆمپانیای ئەدۆبی بە فەرمی وەشانی ٢٦.٠ی بەرنامەکانی مۆنتاژ و موشن گرافیکی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند. ئەم نوێکارییانە گرنگییەکی زۆر بە ژیری دەستکرد دەدەن بۆ خێراکردنی کارەکانی مۆنتاژ و دیزاین. لێرەدا گرنگترین گۆڕانکارییەکان دەخەینە ڕوو:
١. نوێکارییەکانی Adobe Premiere Pro 26.0
ئەدۆبی لەم وەشانەدا جەختی لەسەر ئاسانکاری “Masking” کردۆتەوە کە یەکێکە لە بێزارکەرترین کارەکانی مۆنتاژ.


-
پەیوەست بوون بە Firefly Boards: ئێستا دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەناو پریمیێردا دەستت بەو دیمەن و ستۆری-بۆردانە بگات کە لە Firefly دروستت کردوون و بیانخەیتە ناو پرۆجێکتەکەتەوە.
-
تێکەڵکردنی Frame.io V4: پانێڵی Frame.io ئێستا بە تەواوی لەناو بەرنامەکەدایە و پێویست ناکات لێی دەربچیت بۆ بینینی کۆمێنت و تێبینییەکانی تیمەکەت.
٢. نوێکارییەکانی Adobe After Effects 26.0
ئافتەر ئیفێکت هەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو کارکردن بە 3D و ڤێکتەر.


-
زیادکردنی ١٣٠٠ مەتێریەڵ: زیاتر لە ١٣٠٠ “Substance 3D material” بە خۆڕایی زیادکراون بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەکاریان بهێنیت بۆ شێوە 3Dـیەکان.
-
نووسینی جوڵاو (Variable Fonts): کۆنتڕۆڵکردنی فۆنتەکان زۆر پێشکەوتووتر بووە و دەتوانیت ئەنیمەیشن بۆ هەموو وردەکارییەکانی فۆنتەکە بکەیت (وەک قەڵەوکردن یان لارکردنەوە).
وادەی بەردەستبوون
بەپێی بلۆگی فەرمی ئەدۆبی، ئەم وەشانە نوێیانە (Version 26.0) لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦)ـەوە بەردەستن. بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەپی “Creative Cloud Desktop”ـەوە بەرنامەکانیان نوێ بکەنەوە.