شاومی 28, شوبات 2026

تابلێتی نوێی Xiaomi Pad 8/8 Pro لەگەڵ پێنوسی نوێی Focus Pen Pro نمایشکران

لەگەڵ نمایشکردنی زنجیرەی نوێی Xiaomi 17 و 17 Ultra، شاومی دوو تابلێتی نوێی ڕاگەیاند کە لە ڕووی خێرایی و توانای ئەنجامدانی کارەوە کێبڕکێی لاپتۆپەکان دەکەن.

  • تابلێتی Xiaomi Pad 8 Pro: خاوەنی ڕوونمایەکی 11.2 ئینجییە بە ڕوونی 3.2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144Hz. بەهێزکراوە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Elite و پاتری 9200mAh بە بارگاویکەرەوەی 67W. کامێرای دواوەی 50MPیە و نرخی دەستپێکی 599.9 یۆرۆیە.

  • تابلێتی Xiaomi Pad 8: ئەم مۆدێلە کار بە پڕۆسێسەری Snapdragon 8s Gen 4 دەکات. هەمان شاشە و پاتری مۆدێلی پڕۆی هەیە، بەڵام خێرایی بارگاویکردنەوەکەی 45Wە و کامێرای دواوەی 13MPیە. نرخی ئەم مۆدێلە لە 449.9 یۆرۆوە دەست پێدەکات.

  • ئێکسسواراتەکان: بۆ ئەزموونێکی نزیک لە کۆمپیوتەر، دەتوانیت پێنووسی نوێی Focus Pen Pro بە 99.9 یۆرۆ و تەختەکلیلی Focus Keyboard لەگەڵ ئەم تابلێتانەدا بەکاربهێنیت.

بۆچونی تۆ