10
تویتەر 20, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بۆچی Pixel 4 ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K 60fps تۆمار ناکات؟ گووگڵ ڕوونی دەکاتەوە

لەگەڵ ئەوەی مۆبایلی Pixel 4 خاوەن کامێرایەکی ئاستبەرز و دوانە هاوێنەیین، بەڵام هێشتا لەوانەیە تۆ وەک بەکارهێنەر هەست بە نەبوونی هەندێک تایبەتمەندی لە کامێرای مۆبایلەکە بکەیت. نموونە فراوانییەکی کەم لە وێنەگرتنی Wide-Angle و نەبوونی فۆکەسی خۆکارانە Auto Focus لە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە، هەروەها نەبوونی تایبەتمەندی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K لە ڕێژەی 60fps نوێبوونەوەی چوارچێوە لە چرکەیەدا و هێشتنەوەی ڕێژەکە لە 30fps.

نەبوونی ئەم توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیە بەو ڕوونی و ڕێژەیە لەوانەیە گرنگ نەبێت، بەڵام بۆ هەندێکیش بە گرنگی دەزانن، دیارە گووگڵ باشتر بەرژەوەندی بەکارهێنەرانی دەزانێت و هۆکارەکە لە وەڵامێک بۆ چەندین پرسیاری بەکارهێنەران لە تویتەر ڕوون دەکاتەوە؛ ئەویش ئەوەیە گووگڵ تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080 بە ڕێژەی 60fps بۆ خەڵک بە گونجاوترین هەڵبژاردە دەزانێت و هەوڵیش دەدات توانای کامێراکە لەم دۆخە باشتر بکات، بە پێچەوانەی ئەوەی دۆخەکە لە 4K 6fps بێت و هەموو خولەکێک بەکارهێنەر بیری لای بیرگەکەی بێت و ڤیدیۆی کەم تۆمار بکات بەم ڕوونیە، لە کاتێکدا دۆخی ڕوونی 1080 لە ڕێژەی 60fps ڕوونیەکی باشە و قەبارەیەکی کەم لە بیرگەی مۆبایل داگیر دەکات.

بە پێی سەرنجی نوسەر لێرە، هەڵبژاردەکەی ئەپڵ کە تۆمارکردنی ڤیدیۆیە بە ڕوونی 1080 لە ڕێژەی 60fps گونجاوە، چەند چرکەیەک لە ڤیدیۆ قەبارەکەی دەگاتە چەندین مێگابایت لە بیرگەی مۆبایل، هەروەها گەرم نەبوونی مۆبایل بە پێچەوانەی دۆخی 4K 60fps کە ئەگەر بۆ ماوەی چەند خولەکێک کامێرا بکەیتەوە و بەم ڕوونیە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت کاریگەری لەسەر مۆبایل دروست دەکات و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی داخستنی لە ناکاوی کامێرا. جگە لەوەی قەبارەی ڤیدیۆکانی 4K 60fps زۆرن و بە ئاسانی ناتوانرێن لە ئینتەرنێتدا بار (Upload) بکرێن.

سەرچاوە Android Police
بۆچونی تۆ