بابەتی گرینگ 5, حوزه‌یران 2026

گووگڵ: بڵاوکردنەوەی مۆدێلی Gemma 4 12B و بەردەستبوونی Google AI Edge Gallery و Eloquent بۆ ماک

کۆمپانیای گۆگڵ هەواڵێکی گرنگی بۆ گەشەپێدەران و ئارەزوومەندانی ژیری دەستکرد ڕاگەیاند؛ بڵاوکردنەوەی مۆدێلی نوێی Gemma 4 12B و بەردەستبوونی ئەپی Google AI Edge Gallery بۆ سیستەمی وەگەرخەری ماک (macOS). ئەم هەنگاوە ئامانجییەتی توانا پێشکەوتووەکانی ژیری دەستکرد بهێنێتە ناو کۆمپیوتەرە کەسییەکان بە شێوەی ناوخۆیی (Local).

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Gemma 4 12B

مۆدێلی Gemma 4 12B مۆدێلێکی مامناوەندە کە تایبەت دروستکراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەسەر لاپتۆپ کاربکات بەبێ پێویستی بە سێرڤەری گەورە و بەبێ ئینتەرنێت. تایبەتمەندییە دیارەکانی بریتین لە:

  • توانای فرە-میدیایی (Multimodal): ئەم مۆدێلە دەتوانێت تێکست، وێنە و هەروەها دەنگ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شیبکاتەوە و مامەڵەیان لەگەڵ بکات.

  • دیزاینی بێ ئینكۆدەر (Encoder-Free): لەبری بەکارهێنانی ئینکۆدەری جیاواز بۆ دەنگ و وێنە، داتاکان ڕاستەوخۆ دەچنە ناو مۆدێلی زمانەکەوە، ئەمەش خێرایی و کارایی زیاتر دەکات.

  • کارکردن بە ١٦ گێگابایت ڕام: ئەم مۆدێلە پێویستی بە سەرچاوەی زۆر نییە و دەتوانێت لەسەر کۆمپیوتەرێک کە تەنها 16GB ڕامی هەیە بە باشی کاربکات.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی مۆدێلە نوێیەکە، گۆگڵ ئەپی Google AI Edge Gallery کە پێشتر تەنها بۆ مۆبایل بەردەست بوو، ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ماک بەردەست کردووە. کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی. ئەم ئەپە ڕێگە دەدات:

  • مۆدێلەکانی Gemma (بە تایبەت Gemma-4-12B-it و مۆدێلە بچووکترەکانی وەک E2B و E4B) بە شێوەی ئۆفلاین و لۆکاڵی لەسەر ماکەکەت دابەزێنیت و بەکاریان بهێنیت.

  • توانای شیکردنەوەی داتا و دروستکردنی کۆدی پڕۆگرامسازیی تاقیبکەیتەوە، کە مۆدێلەکە دەتوانێت کۆدی پایتۆن دروست بکات و ڕاستەوخۆ لەناو ئەپەکەدا جێبەجێی بکات.

هەروەها گۆگڵ ئەپی Google AI Edge Eloquent ی بۆ ماک بڵاوکردووەتەوە، کە ئەپێکی تایبەتە بە نووسین لە ڕێگەی دەنگەوە (Dictation) و بەکارهێنانی مۆدێلی Gemma 4 12B بۆ ڕێکخستنەوە و هەڵەچنیی دەقەکان بە شێوەی لۆکاڵی. لێرە دایبگرە.

بۆچونی تۆ