هەواڵ 7, کانوونی دووەم 2025

ئەیسەر دوو کۆنسۆڵی دەستی ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئەیسەر لە کۆنگرەی CES 2025 دوو کۆنسۆڵی دەستی بە ناوەکانی Nitro Blaze 11 و Nitro Blaze 8 ڕاگەیاند.

جۆری Nitro Blaze 11 ڕوونمایەکی گەورەی 10.95 ئینجی بە ڕوونی WQXGA و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی 500 نیت هەیە. هەروەها پرۆسێسەری AMD Ryzen 8040HS لەسەر جێگیر کراوە و 16 گێگابایت ڕام و 2 تێرابایت بیرگەی هەیە.

کۆنسۆڵە دەستییەکەی تر کە Nitro Blaze 8 ـە ڕوونمایەکی قەبارە 8.8 ئینجی هەیە و زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی لە جۆرەکەی تر دەچێت، بەڵام دەسکی جیاکراوە و ستاندی ناوخۆی نییە.

هەردوو کۆنسۆڵەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبن بە نرخی 899 دۆلار بۆ جۆری Nitro Blaze 8 و 1,099 دۆلار بۆ جۆری Nitro Blaze 11.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Acer ئەیسەر CES 2025
بۆچونی تۆ