ئای ئۆ ئێس 18, نیسان 2020

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 13.5 بە ئامرازی Unc0ver (بە بێ کۆمپیوتەر)

گەشەپێدەرانی ئامرازەکانی تایبەت بە جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تاوەکو جەیڵبرەیک بۆ بەکارهێنەرانی نوێترین وەشانەکانی iOS فەراهەم بکەن. گەشەپێدەرانی ئامرازی Unc0ver ـیش وەک هەمیشە ئامانجیان ئەوە بووە.

لە ماوەی ڕابردوودا وەشانێکی نوێی ئامرازەکە بە پشتگیری تاوەکو وەشانی iOS 13.3 بەردەستکرا و لەمەودوا زۆرترین بەکارهێنەری iOS دەتوانن ئامێرەکانیان جەیڵبرەیک بکەن. ئەم بابەتە بریتییە لە چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 13.3 بە ئامرازی Unc0ver و بە بێ پێویست بوون بە کۆمپیوتەر.


وەشانە گونجاوەکان:

  • سەرجەم وەشانی iOS 11 و 12 و 13.

ئامێرە پشتگیرەکان:

  • iPhone 11, iPhone 11 Pro, iPhone 11 Pro Max
  • iPhone X, iPhone XS Max, iPhone XR
  • iPhone 8, iPhone 8 Plus
  • iPhone 7, iPhone 7 Plus
  • iPhone 6s, iPhone 6s Plus
  • iPhone 6, iPhone 6 Plus
  • iPhone SE
  • iPhone 5s
  • iPad Mini (نەوەی پێنجەم)
  • iPad Air (نەوەی سێیەم)
  • iPad mini 4, iPad mini 3, iPad mini 2
  • iPod touch 6G
  • نەوەی دووەمی iPad Pro ـی 12.9 ئینج، iPad Pro ـی 12.9 ئینج، نەوەی یەکەمی iPad Pro ـی 12.9 ئینجی
  • iPad Pro ـی 9.7 ئینج
  • iPad Air 2, iPad Air

پێداویستییەکان:

  • پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان لە ڕێگەی iTunes ـی کۆمپیوتەرەوە (ئارەزوومەندانە).
  • هێڵی ئینتەرنێت.

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 13.3 بە ئامرازی Unc0ver (بە بێ کۆمپیوتەر):

  • کردنەوەی ماڵپەڕی Silzee.com لە وێبگەڕی Safari (کرتە لێرە بکە).
  • لە پاشان بڕۆرە خوارەوە لە پەڕەکە تاوەکو دوگمەیەکی شینی گەورە دەبینیت، کە نووسراوە “Downlad Unc0ver”، کرتەی لێ بکە.
  • لە پاشان ئاگادارکەرەوەیەک لەسەر ڕوونماکەت بەدیار دەکەوێت، کرتە لە “Install” بکە تاوەکو ئەپەکە دەست بە داگرتن بکات.
  • ئێستا چاوەڕێ بکە تاوەکو ئەپەکە دادەگیرێت و لەسەر پەڕەی هۆم بەدیار دەکەوێت. هەر کات داگیرا، بڕۆ بۆ ئەپی Settings، تێیدا بەشی  Profiles & Device Management بکەرەوە و کرتە لە دوگمەی “Trust the app” بکە لە ناو نوێترین هەژماری زیادبووی بەشەکەدا.
  • پڕۆسەی داگرتن و دامەزراندنی ئەپەکە سەرکەوتوو بوو. ئێستا بڕۆرەوە پەڕەی هۆم و ئەپی Unc0ver بکەرەوە.
  • کرتە لە “Jailbreak” بکە تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک ببێت. بۆ چەند چرکەیەک بوەستە تاوەکو مۆبایلەکەت خودکارانە دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە.
  • پیرۆزە! بوویتە خاوەن جەیڵبرەیک!

تێبینی:

  • ڕەنگە جەیڵبرەیک بوون لە یەکەم جاری کرتە کردن لە “Jailbreak” سەرکەوتوو نەبێت، دووبارە ئەپەکە بکەرەوە و هەمان کردار ئەنجام بدەوە بۆ چەند جارێکی دیکە ئەگەر ئامێرەکەت سەرکەوتوو نەبوو لە جەیڵبرەیک کردن.
  • ئەم بابەتە لە داهاتوودا نوێ دەکرێتەوە.

نوێکراوە 2020-5-24 21:20 GMT+3: وەشانی 5.0.0 ـی ئامرازی Unc0ver بە پشتگیری لە جەیڵبرەیک کردنی تاوەکو وەشانی iOS 13.5 بەردەست کرا.

بۆچونی تۆ