10
سامسۆنگ 24, كانونی یه‌كه‌م 2019

ڕەنگە نەوەی نوێی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold خاوەن ڕوونمایەکی شووشەیی ببێت

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، سامسۆنگ نموونەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە گوایە ئەمە مۆبایلی چەماوەیی داهاتوویان دەبێت. هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک وێنەی دزەپێکراوی نەوەی دووەمی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold بڵاوکرانەوە. ئێستا، دەنگۆکان باسی شتانێکی سەرسوڕهێنەر دەکەن.

بە پێی دزەپێکەری بەناوبانگ، Ice Universe، سامسۆنگ بەرگێکی شووشەیی تەنکی بۆ ڕوونمای نەوەی داهاتووی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold درووست کردووە و دەیکات بە جێگرەوەی بەرگە پلاستیکییەکەی ئێستای، کە وا لە مۆبایلە چەماوەییەکە دەکات تەخت تر بێت و کەمتر توانای چەمانەوەی هەبێت. ئەمە بیرۆکەیەکی شێتانەیە، بەڵام مەحاڵ نییە، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ داهێناننامەیەکی بە ناوی “.Samsung Ultra Thin Glass” لە ئەوروپادا تۆمارکرد.

هەموومان دەزانین کە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان پارەیەکی زۆر لە تەکنەلۆژیاکاندا بەفیڕۆ دەدەن. وا دەردەکەوێت شووشەی چەماوەیی هەنگاوێکی گەورە بێت بۆ باشترکردنی بازاڕی مۆبایلە چەماوەییەکان.

هەروەها، ئەو جۆرە شووشەیە زۆر لە پلاستیک جیڕترە، هەر بۆیە ڕەنگە کێشەی جۆرایەتی ڕوونمای مۆبایلە چەماوەییەکە چارەسەر بکات کە لە ئێستادا بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

هەرچەندە ئەو وێنەیەی Ice Universe کە لە جریوەکەیدا بڵاوی کردۆتەوە، ئەم بابەتە ناسەلمێنێت، بەڵام ناوبراو لە ڕابردوودا ژمارەیەک پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندبوو کە ڕاست دەرچوو بوون. بۆ نموونە؛ ڕاگەیاندنی بەکارهێنانی کامێرای ڕێکخراوی بازنەیی لە لایەن هواوەییەوە، بەکارهێنانی تایبەتمەندی جوڵەی دەست لە مۆبایلی Pixel 4 و زیاتر.

سەرچاوە The VergeEngadget
بۆچونی تۆ