10
هەواڵ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەنپڵەس ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی جۆری 5G ـییان لە مۆبایلی OnePlus 7T Pro ڕانەگەیاند

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای وەنپڵەس 2 جۆری لە مۆبایلی OnePlus 7T Pro بە ناوەکانی OnePlus 7T Pro و OnePlus 7T Pro McLaren Edition ـەوە ڕاگەیاند. بەڵام، هەردوو جۆرەکە بە تەنها پشتگیرییان لە ڕایەڵەی 4G/LTE دەکرد و هیچ جۆرێکی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ڕانەگەیەندرا.

لە دوای هەفتەیەک لە نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus 7T Pro، بەڕێز Pete Lau بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس بەم شێوەیە ڕوونی کردەوە کە بۆچی هیچ جۆرێکی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـیان لە مۆبایلەکە ڕانەگەیاند:

مەرج نییە کە جۆری Pro لە زنجیرەی T دەبێت بە دڵنیاییەوە خاوەن جۆرێکی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ببێت. ئەوە زیاتر دەربارەی دۆخ و ڕەوشێکی لەبارە بۆ بنیادنانی جۆری پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G.

بە پێی وتەکانی Pete Lau بێت، وا دیارە بۆ ساڵی داهاتوو کۆمپانیاکە سەرنجی تەواو دەخاتە سەر نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G. بەڕێوەبەرەکەی وەنپڵەس هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە کاتی بەردەستکردنی OnePlus 8 نەدا.

هێشتا دیار نییە کە چ کاتێک نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، هەر بۆیە وەنپڵەس نایەوێت کێشە بۆ فرۆشی مۆبایلەکانی درووست بکات بە زیادکردنی پشتگیری نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ