تێکنۆ 9, ئایار 2023

مۆبایلی Tecno Camon 20 Premier 5G بە چیپسێتی Dimensity 8050 و کامێرای 108 مێگاپیکسڵی نمایش کرا

بەفەرمی تێکنۆ نوێترین مۆبایلی خۆی نمایش کرد بە ناوی Tecno Camon 20 Premier کە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە بە ماددەی چەرم و سیرامیک دروستکراوە.

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە پیکسڵی RGBW و OIS، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 108 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای قوڵی، هەروەها هەستەوەرێکی AF لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

چیپسێتی Dimensity 8050 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لێ بەردەست دەخرێت.

 

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج بە ڕوونی 1080*2400 پیکسڵ و بە تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر جێگیر کراوە. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات. تێکنۆ تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوون و نرخەکەی ئاشکرا نەکرد.


 

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Tecno تێکنۆ
بۆچونی تۆ