10
ئای ئۆ ئێس 16, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وەشانی 0.15.0 لە یاری PUBG Mobile بە زیادکردنی بۆنەی Halloween و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەوە بەردەستکرا

لە درەنگانێکی دوێنێ شەودا، کۆمپانیای Tencent ـی درووستکەری یاری PUBG Mobile وەشانێکی نوێی لە یارییەکە بە زیادکردنی بۆنەی Halloween و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەوە بەردەستکرد.

هەر بەم بۆنەیەوە، دوێنێ شەو تا ماوەیەک ڕاژەکانی یارییەکە لەکار خران بە مەبەستی کارکردن لەسەر بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکە. وەشانە نوێیەکەی یاری PUBG Mobile وەشانی ژمارە 0.15.0 ـە و بۆنەی Halloween و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی نوێ لەخۆ دەگرێت.

لە وەشانە نوێیەکەی یارییەکەدا، بۆنەی Halloween زیاد کراوە بە هۆی دەستپێکردنی بۆنەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هەروەها دۆخێکی نوێ بە ناوی Payload Mode بە هەبوونی ژمارەیەک هەلیکۆپتەر و چەکی قورس و زیاترەوە زیادکراوە.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین نوێکارییەکانی وەشانی 0.15.0 ـی یاری PUBG Mobile ـن:

  • زیادکردنی دۆخی Payload Mode بە هەبوونی چەند چەکێکی قورس و هەلیکۆپتەر و فڕۆکە و زیاترەوە.
  • زیادکردنی چەکەکانی RPG-7 و M3E1-A و M79 Grenade Launcher و MGL Grenade Launcher و M134 Minigun.
  • زیادکردنی Aircraft بۆ هەلیکۆپتەرەکان.
  • زیادکردنی Vehicle Repair Pack بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان یاخود تایەی ئۆتۆمبێلەکان.
  • زیادکردنی توانای تەقەکردن بۆ فڕۆکەی Air Strike.
  • زیادکردنی تایبەتمەندی Survive Till Dawn تایبەت بە بۆنەی Halloween.
  • زیادکردنی چەکی Desert Eagle بۆ هەموو نەخشەکان.
  • زیادکردنی توانای بازدان.
  • زیادکردنی تەقینەوە بۆ دەبەکان.

ئێستا وەشانە نوێیەکەی یارییەکە بۆ مۆبایلەکان بەردەستە و دەتوانیت لە خوارەوە یارییەکە نوێ بکەیتەوە.

  • PUBG Mobile
    دابەزاندن
  • PUBG Mobile
    دابەزاندن
  • سەرچاوە Express UKOfficial PUBG
    بۆچونی تۆ