سامسۆنگ
23, تەممووز 2023
هەموو شتێک دەربارەی بۆنەی Galaxy Unpacked بزانە

تەنها چەند رۆژێک ماوە بۆ بەستنی بۆنەی Galaxy Unpacked و چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ نوێترین مۆبایلە چەماوەکانی نمایش بکات و کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch و زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab نوێ بکاتەوە و ئەندامێکی نوێشی بۆ زیاد بکرێت. بۆنەکە تەنها تایبەت نابێت بە نمایش کردنی ڕەقەکاڵاکان، سامسۆنگ وەشانی نوێی One UI و One UI Watch ـیش نمایش دەکات.
بۆنەکە کەی بەڕێوەدەچێت؟
بۆنەکە لە ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە لە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ بۆنەکە لە شاری سیۆڵی وڵاتی کۆریای باشوور بەرێوەدەچێت.
لە کوێ بینەری بۆنەکە ببم؟
سامسۆنگ لە وێبسایت و کەناڵی یوتیوبی بۆنەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە. وەکو هەمیشەش دەتوانن چاوتان لەسەر کەی ئای تی ئێن بێت بۆ ئاگاداربوون لە دواین زانیارییەکان.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.