ئۆنەر 14, کانوونی یەکەم 2023

کۆمپانیای ئۆنەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای پۆرشە دیزاین واژۆ دەکات

ئۆنەر گرێبەستێکی لە ئاستێکی بەرزدا لەگەڵ کۆمپانیای پۆرشە دیزاین واژۆ کرد بۆ دیزاینی مۆبایلی داهاتووی ئاست بەرزی ئۆنەر کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو بە ناوی Honor Magic6 Porsche Design نمایش بکرێت.

پۆرشە دیزاین، چەند ساڵێکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری مۆبایلی زیرەک گرێبەست واژۆ دەکات بۆ دیزاین کردنی مۆبایلەکانیان و دیزاینی زۆر تایبەتی هەن، پێشووتر لەگەڵ کۆمپانیای هواوەی گرێبەستی هەبووە و ئێستا لەگەل لقی جیابووەوەی کۆمپانیاکە کە ئۆنەرە، گرێبەستی واژۆ کرد.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ