تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 23, تەممووز 2024

ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی تێلەگرام ٩٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری لە مانگێکدا تێپەڕاند

ئەمڕۆ بە پێی ڕاگەیەندراوی پاڤێل دورۆڤ، سەرۆک و دامەزرێنەری تێلەگرام، ژمارەی بەکارهێنەرانی چالاکی مانگانەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ٩٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری تێپەڕاند. بە پێی وتەی پاڤێل، بەکارهێنەر چالاک مەبەستت لێی بەکارهێنەرێکە کە مانگانە بە لایەنی کەمەوە یەکجار تێلەگرام بەکار بهێنێت. وە لە بەهاری ئەمساڵەوە ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکان 50 ملیۆن بەکارهێنەر زیادی کردووە. بێ گومان ئەوەش بەهۆی نوێ کردنەوەی بەردەوام و هێنانی خزمەتگوزاری زۆرترە بۆ تێلەگرام و لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی بلۆکچەینی TON و بەدوای ئەویشدا هاتنی بۆتە نوێکانی تێلەگرامە وەکوو هامستەر کۆمبات.

بە پێی وتەی پاڤێل دورۆڤ تەنیا ماوەیەکی کەم ماوە بۆ ئەوەی کە ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی تێلەگرام لە ماوەی مانگێکدا بگەن بە ١ ملیار کەس.

سەرچاوە Du Rove's Channel
تاگەکان Telegram تێلەگرام
بۆچونی تۆ