10
ئەپڵ 18, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ئەپڵ نەوەی سێیەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods بە ناوی AirPods Pro ـەوە ڕادەگەیەنێت

بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە دەنگۆ هەیە کە ئەپڵ تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noise-cancelling) بۆ بیستۆکی بێوایەری AirPods زیاد دەکات. دەنگۆکان لە سەرەتای ئەمساڵدا سەریان هەڵدایەوە، لەو کاتەوەی کە پێگەی Bloomberg دەستی بە پڕوپاگەندەی لەو جۆرە کردەوە. لە پاشان هەندێک پێگە ڕایانگەیاند کە لە ساڵی داهاتوودا ئەپڵ نەوەیەکی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری AirPods بە هەبوونی تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noise-cancelling) ـەوە ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاپۆرتێکی پێگەی China Economic Daily ـدا هاتووە کە ئەپڵ لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا نەوەیەکی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری AirPods بە ناوی AirPods Pro و هەبوونی تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noise-cancelling) و ماددەیەکی نوێوە ڕادەگەیەنێت. نەوە نوێیەکەی بیستۆکی بێوایەری AirPods خاوەن ئەزموونێکی باشتری گوێگرتن دەبێت، هەروەها خاوەن ماددەیەکی نوێ دەبێت کە وا دەکات کەمتر بیستۆکەکە گەرم ببێت. لە هەمووشی گرنگتر، خاوەن تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noise-cancelling) دەبێت کە ژاوەژاوەکانی چواردەور ناهێڵێت و بەکارهێنەر هەست بە سروشتێکی تەواو کپ دەکات لە کاتی لە گوێ کردنی بیستۆکەکە.

دەگوترێت هۆکاری زیادکردنی پاشگری “Pro” بۆ ناوی بیسۆکەکە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەوە نوێیەکەی بیستۆکە بێوایەرەکەی لە نەوەکانی پێشووتری پێ بناسرێتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە بێت، نرخی نەوە نوێیەکەی بیستۆکی بێوایەری AirPods گرانتر دەبێت و پێدەچێت نرخی لە 260$ ـەوە دەستپێبکات.

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، پێشبینیکەری بەناوبانگ بەڕێز Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە لە کۆتاییەکانی 2019 یاخود سەرەتاکانی 2020، ئەپڵ دەست بە بەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری AirPods دەکات و کۆمپانیاکانی Luxshare و Goertek و Amkor بەرهەمهێنەری سەرەکی بیستۆکەکە دەبن.

لە کۆدەکانی وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـدا وێنۆچکەیەک دۆزرایەوە کە دیزاینی نەوە نوێیەکەی بێوایەری AirPods ـی ئاشکراکرد و پشتڕاستی کردەوە کە خاوەن تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noise-cancelling) دەبێت.

سەرچاوە The VergeMacRumors
بۆچونی تۆ