مۆبایل و تابلێت
18, تشرینی یهكهم 2019
مۆبایلی Huawei Enjoy 10 بە پڕۆسێسەری Kirin 710F و چاڵی ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Huawei Enjoy 10 ـی بە پڕۆسێسەری Kirin 710F و چاڵی ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Huawei Enjoy 10 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 1560 بە 720 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 2 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لای کامێراکانەوە جێگیر کراوە، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 710F ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 4 و 6 گێگابایتی و بیرگەی 64 و 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و ڕووکاری EMUI 9.1 ـی لەسەر جێگیرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei Enjoy 10:
- ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1560 بە 720 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: Hisilicon Kirin 710F.
- گرافیک: Mali-G51 MP4.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
- کێش: 176 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 10 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth sensor.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: microUSB – بیستۆک.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: -. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: شینی پیرۆزەیی تێکەڵاو – شینی ئاسمانی تێکەڵاو – ڕەشی تێکەڵاو – سووری تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری EMUI 9.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 170$.
نرخەکان:
- ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 170$.
- ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 200$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 200$.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتووەوە دەست بکرێت بە فرۆشتنی مۆبایلی Huawei Enjoy 10 لە ناوخۆی وڵاتی چیندا.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.