10
شاومی 21, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ساڵی داهاتوو کۆمپانیای شاومی زیاتر لە 10 مۆبایلی پشتگیر لە 5G ڕادەگەیەنێت

مۆبایلە پشتگیرەکانی ئەمساڵی کۆمپانیای شاومی چینی، بە پەنجەکانی دەست دەژمێردران، بەڵام وا دیارە گەلێک مۆبایلی پشتگیر لە تەکنەلۆژیاکە لە لایەن شاومییەوە بەڕێوەیە.

لە کۆنفڕانسی World Internet Conference لە شاری Wuzhen ـی وڵاتی چین، بەڕێز Lei Jun بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شاومی وتاری دا و پلانی داهاتووی کۆمپانیاکەی ئاشکرا کرد. Jun ڕایگەیاند کە ساڵی داهاتوو کۆمپانیای شاومی زیاتر لە 10 مۆبایلی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ڕادەگەیەنێت، بێگومان سەرجەم زنجیرە مۆبایلەکان ناگرنەوە، بەڵام زۆرینەیان لە زنجیرە مامناوەندەکان دەبن.

بەڕێز Lei Jun لە وتارێکیدا بۆ پێگەی Reuters ڕایگەیاندووە کە خەڵکی دەترسن لەوەی ساڵی داهاتوو مۆبایلی پشتگیر لە 4G بەرهەم نەهێنین، بەڵام شتێکی وا ڕوو نادات. هەروەها ڕێژەی فرۆشی شاومیشی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند کە فرۆشی کۆمپانیاکە لە ناوخۆی وڵاتی چین بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ لە %13.9 ـەوە هاتۆتە سەر %11.8. هۆکاری ئەمەش، دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی مۆبایل لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، ڕاپۆرتێک دەڵێت زۆرینەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی شاومی مۆبایلەکانیان گۆڕیوە بۆ مۆبایلەکانی هواوەی، نەک لەبەر هۆی تایبەتمەندی نرخ، بەڵکو لەبەر هەستێکی نیشتیمانپەروەری بەرامبەر بە سەپاندنی یاساکانی حکومەتی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای هواوەیدا.

سەرچاوە GSMArena
تاگەکان 5G Xiaomi شاومی هەواڵ
بۆچونی تۆ