10
ئەپڵ 14, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ڕەنگە ساڵی داهاتوو ئەپڵ خزمەتگوزارییەکانی +Apple News و +Apple TV و Apple Music بکات بە یەک پاکێج

تاوەکو فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان زیاد بکەن، کڕیارانی خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی وەکو +Apple News و +Apple TV و Apple Music و ئەوانی دیکەش ڕوو لە زیادبوون دەکەن. ئەپڵ بیر لەوە دەکاتەوە تاوەکو خزمەتگوزارییەکانی +Apple News و +Apple TV و Apple Music بکات بە یەک پاکێج.

بۆ ماوەیەکی درێژە دەنگۆی بە پاکێج کردنی خزمەتگوزارییە ناوبراوەکانی ئەپڵ هەیە. پێگەی Bloomberg لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایدەگەیەنێت کە ڕەنگە ساڵی داهاتوو ئەپڵ هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی +Apple News و +Apple TV و Apple Music بکات بە یەک پاکێج تاوەکو بەژداربووان بتوانن بە پێدانی بڕێکی دیاریکراوی مانگانە، لە یەک کاتدا هەر سێ خزمەتگوزارییەکە بەدەست بهێنن.

لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی +Apple News و +Apple TV و Apple Music و ئەوانی دیکەی ئەپڵ بە شێوەی سەربەخۆ بەردەستن بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە شێوەی مانگانە بەژداری تێیاندا بکەن.

هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کارەش لە لایەن ئەپڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێشنیازکردنی ژمارەیەک بەژداربووی خزمەتگوزاری +Apple News بۆ ئەپڵ تاوەکو بتوانن خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ لە ڕێگەی یەک پاکێجی بەژداریکردنەوە بەدەست بهێنن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ