هەواڵ
18, نیسان 2024
هواوەی بەهێزترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Huawei Pura 70 Ultra نمایش کرد

لە پاڵ نمایش کردنی جۆرەکانی دیکەی، هواوەی جۆری ئەڵترای لە زنجیرە مۆبایلە نوێیەکەی نمایش کرد. جیاوازی لەگەڵ جۆرەکانی دیکە بریتییە لە 2 جیاوازی زۆر دیار، کە بریتییە لە پشتی چەرم ڤیگن و کامێرایەکی 1 ئینجی کە هاوێنەکەی توانای هاتنە دەرەوە و چوونە ناوەوەی هەیە (retractable) هاوشێوەی کامێرای دیجیتاڵی. ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. بە پارێزەری Kunlun Glass ڕووپۆش کراوە و ڕووناکی دەگاتە 2,500 نیت. چیپسێتی Kirin 9010 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 40 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و پشتگیری کردن لە OIS هەیە. پاتری 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 100 وات و بێتەلی 80 وات و پێچەوانەی 20 وات دەکات. بڕوانامەی IP68ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,380 دۆلار و نرخی بیرگەی 1 تێرابایت بریتی دەبێت لە 1,520 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.