10
یاری 15, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

پشتگیریکردنی کۆنتڕۆڵ و نوێکاری زیاتر بۆ یاری Call of Duty: Mobile بەڕێوەیە

یاری of Duty: Mobile لە ڕۆژی 1 ئەم مانگەدا بۆ سیستەمەکانی Android و iOS بەردەست کرا، لە ماوەی هەفتەیەکدا توانی 100 ملیۆن داگرتن تۆمار بکات و ئەمەش زیاتر بووە لە پەبجی و فۆرتنایت لەو کاتەی بۆ مۆبایلەکان بەردەست کران. لە دوای بەردەستکردنیەوە کۆمپانیای Activision درووستکەری یارییەکە، پشتگیریکردنی کۆنتڕۆڵ (Controller) ـی لە یارییەکە لابرد و بەمەش یاریکەران ناتوانن بە کۆنتڕۆڵ یاری بکەن. بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە لە نوێترین هەواڵی یاریەکەیدا ئاشکرای دەکات لە هەوڵدان بۆ دووبارە زیادکردنی پشتگیری کۆنتڕۆڵ بۆ یارییەکە، ئەمەش بۆ یاریکەرانی Call of Duty: Mobile هەواڵێکی خۆش دەبێت.

لە جریوەیەکی کۆمپانیای Activision ـدا، زانیاری زیاتر دەربارەی دواین نوێکردنەوەی یارییەکە هەیە و تێیدا هاتووە؛ لەمەودوا یاریکەر دەتوانێت بە چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەش تۆمار بێت کە لە ئێستادا تەنها لە ڕێگەی فەیسبووک و میوان (Guest) ـەوە دەبێت. هەروەها چاکسازی و باشترکردنی لە ڕووی چالاکییەوە و زیادکردنی ناردنی ڕیپۆرت بۆ فێڵبازان و هاککەر، هەروەها پشتگیریکردنی کۆنتڕۆڵ. ئەمانە لە وەشانی داهاتووی یارییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەست دەبن.

یاری Call of Duty: Mobile لە لایەن کۆمپانیای Activision بە هاوکاری کۆمپانیای Tencent گەشەپێدراوە. یارییەکی خۆڕاییە لە جۆری جەنگی و لە سێیەم ڕۆژی بەردەستبوونیدا 35 ملیۆن داگرتنی تۆمارکرد و ئەم وەشانە نوێیەش یەکەم نوێکردنەوەی یارییەکەیە دەبێت.

سەرچاوە gadgets 360
بۆچونی تۆ