ژیری دەستکرد AI
20, تشرینی دووەم 2023
سام ئاڵتمان ناگەڕێتەوە بۆ OpenAI
دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەینی بە بڕیارێکی لە ناکاو دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای OpenAI، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، سام ئاڵتمانیان لە کار دەرکرد. ڕۆژی ڕابردووش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کار لەسەر گەڕاندنەوەی سام دەکەن.
بەڵام کۆمپانیا ڕایگەیاند کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕابردووی پێگەی Twitch، ئیمێت شیری، وەکو بەڕێوبەری کاتی دەست نیشان کردووە. ئەمەش دەبێتە سێیەم بەڕێوبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیاکە تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا!
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چوار کەسی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیا ڕەتیانکردبۆوە کە دەست لە کار بکێشنەوە لە ئەگەری گەڕاندنەوەی سام ئاڵتمان.
ئیمێت شێر لە ڕابردوو بۆ ماوەی 16 ساڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆڕی Twitch بوو، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو دەستی لە کار کێشایەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.