10
گووگڵ 2, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

بە فەرمی گووگڵ کۆمپانیای Fitbit ـی بە نرخی 2.1 بلیۆن دۆلار کڕی

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە بە فەرمی بوونە خاوەنی نوێی کۆمپانیای Fitbit ـی تایبەت بە درووستکردنی دەستبەندە وەرزشییەکان.

کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرایکرد کە کۆمپانیای Fitbit ـی تایبەت بە درووستکردنی دەستبەندە وەرزشییەکان بە نرخی 2.1 بلیۆن دۆلار کڕیوە. هەروەها چیدیکە کۆمپانیاکە پەیوەستی گووگڵ دەبێت و لە ژێر ناوی گووگڵدا دەستبەندی وەرزشی بەرهەم دەهێنێت. سەبارەت بەمەش، بەڕێز Rick Osterloh بەڕێوەبەری ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند:

ئەمە دەرفەتێکە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی Wear OS و ڕاگەیاندنی دەستبەندی درووستکراو لە لایەن گووگڵەوە و بەردەستکردنی لە بازاڕەکاندا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای Fitbit بێت، کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە لەخۆگرتنی زانیارییە وەرزشی و تەندرووستییەکان و لە لایەن گووگڵەوە بەکارناهێندرێن.

کڕینەوەی کۆمپانیای Fitbit لە لایەن گووگڵەوە لە دوای ئەوە هات کە گووگڵ بۆ چەند ڕۆژێک سەرقاڵی گفتوگۆ بوو لەگەڵ کۆمپانیای Fitbit بە مەبەستی کڕینەوەی.

ماوەی چەند ساڵێکە گووگڵ لە هەوڵدایە تاوەکو جێگەی خۆی لە بازاری دەستبەندە وەرزشییە کارکردوو بە Wear OS ـەکان بکاتەوە. لە کۆتایدا، وا دیارە ئامانجەکەی گووگڵ بە تەواوی خەریکە بەدی دێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ