10
ئای ئۆ ئێس 6, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

فەرهەنگی وشەیی کوردی Karzan Advanced Dictionary بە زیاتر لە 110,000 وشە و دەیان تایبەتمەندی جیاوازەوە بۆ iOS و Android بەردەستکرا

لە پاش هەوڵ و ماندووبوونی زیاتر لە ساڵێکی گەشەپێدەری بە توانا بەڕێز کارزان کەمال، فەرهەنگێکی وشەیی ئینگلیزی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە بە ناوی Karzan Advanced Dictionary بۆ iOS و Android هاتە بوون کە خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی زیاتر لە 110,000 وشە و دەیان تایبەتمەندی نوێ کە ڕەنگە تا ئێستا لە هیچ ئەپێکی دیکەدا نەتبینیبێت.

بەشە سەرەکییەکانی فەرهەنگەکە پێکدێن لە بەشەکانی فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی، فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی، فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی، فەرهەنگی فرمانە نائاساییەکان و فەرهەنگی فرمانە ئاساییەکان.

بەشی فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی زیاتر لە 110,000 وشە لەخۆ دەگرێت. بەشی فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی زیاتر لە 80,000 وشە لەخۆ دەگرێت، بەشی فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزیش زیاتر لە 150,000 وشە لەخۆ دەگرێت و سەرجەم بەشەکان بە هەبوونی noun و verb و adj ـەکانی زمانی ئینگلیزین بۆ وشەکان، لە پاڵ هەبوونی خوێندنەوەی وشەکان بە شێوەی دەنگ بۆ شێوەزارەکانی ئینگلیزی بەریتانی و ئینگلیزی ئەمریکی.

هەرچی دەربارەی بەشەکانی دیکەی فەرهەنگی کردارە نائاساییەکان و فەرهەنگی کردارە ئاساییەکان، خاوەن کردارەکانی base و s-form و ing-form Past Simple و Past Participle ـن و زیاتر لە 24,000 وشە لەخۆ دەگرن.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی نێو ئەپی Karzan Advanced Dictionary ـن:

  • کامێرا: لە پەڕەی سەرەتای ئەپەکەدا، بەشی کامێرا بوونی هەیە کە دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کامێراوە، مانای وشە ئینگلیزییەکان بە کوردی ببینیت، بە بێ ئەوەی پێویست بە نووسینی هیچ وشەیەک بکات.
  • بەشی کویز (یاری): لە ڕێگەی ئەم بەشەوە دەتوانیت ئاستی زمانی ئینگلیزییەکەت باشتر بکەیت و لەگەڵ هاوڕێکانتدا یاری ڕکابەرێتی زمانی ئینگلیزی بکەیت.
  • بەشی بابەتەکان (پۆستەکان – بڵاوکراوەکان): ڕۆژانە شارەزایانی زمانی ئینگلیزی بابەتی بە سوود بە مەبەستی باشترکردنی ئاستی زمانی بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە بەشەکەدا بڵاو دەکەنەوە، تۆش دەتوانیت بەدڵبوون (ڵایک) و لێدوان (کۆمێنت) بۆ بابەتە بڵاوکراوەکانی نێو بەشەکە بکەیت.
  • بەشی ڕکابەرییەکان (چاڵێنج): ئەم بەشە تایبەتە بۆ ڕکابەری کردنی نێوان بەکارهێنەرانی فەرهەنگەکە، ڕۆژانە مامۆستایانی ئەپەکە ڕکابەرێتی بۆ بەکارهێنەران درووست دەکەن و لە کۆتایدا براوەی ڕکابەرییەکان هەڵدەبژێردرێن.
  • بەشی ڕاستەوخۆ (لایڤ): لەم بەشەدا، زۆرجار مامۆستا یاخود شارەزایەکی زمانی ئینگلیزی پەخشی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە و لەسەر بابەتێکی دەستنیشانکراو دەدوێت، بینەرانیش دەتوانن لێدوانی بۆ بنووسن.
  • لە ئەپەکەدا بۆ سیستەمی Android، دەتوانیت لە پەڕەی ماڵپەڕەکان لە وێبگەڕەکاندا ئەو وشانە دیاری بکەیت کە ماناکانیان نازانیت، لە پاشان کرتە لە دوگمەی Karzan Advanced بکەیت بۆ بینینی مانای وشەکە، بە بێ ئەوەی پێویست بکات هەموو جارێک فەرهەنگەکە بکەیتەوە بۆ زانینی مانای وشەیەک.
  • ڕووکار: دەتوانیت زیاتر لە 150 ڕەنگ بۆ ڕووکاری ئەپەکە هەڵبژێریت، ئەمەش بێجگە لە هەبوونی دۆخی ڕووناک (Light Mode) و دۆخی تاریک (Dark Mode).
لە هەمووی گرنگتر، بەکارهێنەران دەتوانن لە فەرهەنگەکەدا هەژمار درووست بکەن بۆ چالاککردنی فەرهەنگەکە لە جێگەی بەدەستهێنانی کۆد. تەنها بە یەک جار کڕین و چالاککردنی فەرهەنگەکە، بۆ 5 جاری داهاتوو فەرهەنگەکەت بە چالاکی دەمێنێتەوە، لەو کاتانەی ئەگەر مۆبایلەکەت فۆڕمات بکەیت، مۆبایلەکەت بفرۆشیت، مۆبایلەکەت بگۆڕیت بە iOS یاخود Android و یاخود بە پێچەوانەوە، دەتوانیت بە هەمان هەژمار فەرهەنگەکە چالاک بکەیتەوە! لەگەڵ ئەمەشدا، بەشی In-App Purchase لە فەرهەنگەکەدا بوونی هەیە تایبەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی کوردستانن دەتوانن بە باڵانسی iTunes لە iOS و باڵانسی Google Play لە Android فەرهەنگەکە بۆ هەتاهەتایە بکڕن.

فەرهەنگی وشەیی Karzan Advanced Dictionary بە نرخی خۆڕایی و هەبوونی چالاککردن بۆ کردنەوەی هەندێک بەش بە نرخی تەنها 3,000 دینار بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە. کرتە لە دوگمەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە.

  • Karzan Advanced Dictionary
    دابەزاندن
  • Karzan Advanced Dictionary
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ