10
ئەپ و نەرمەکاڵا 4, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپی Outlook بە دیزاینی نوێ و چاکسازی مەزنەوە بۆ ماک نوێ دەکرێتەوە

بەمنزیکانە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی Outlook بە ژمارەیەک چاکسازی مەزن و پێویستەوە بۆ ماک نوێ دەکاتەوە.

لەم هەفتەیەوە، ئەپی Outlook بۆ ماک بۆ ژمارەیەک لە تاقیکاران بە دیزاینی نوێ و چاکسازی گرنگ و مەزنەوە بەردەست دەکرێت و دەتوانن تاقی بکەنەوە. مایکرۆسۆفت ئەو تەکنەلۆژیای هاودەمیکردن (Sync) ـە بەکاردەهێنێت کە لە ئەپی Outlook بۆ iOS و Android و Windows Mail ـدا بەکاری هێنابوو، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە هەژمارەکانی Office 365 و Outlook.com و تەنانەت گووگڵیش زۆر خێراتر لە جاران هاودەمی دەکرێن.

لە ڕووی دیزاینەوە، مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری زۆر ئەنجام دەدات و دیزاینی ئەپەکە لە دیزاینی ئەپەکە لە مۆبایلەکان و وێبدا نزیک دەکاتەوە، هەروەها ئەو تایبەتمەندییانەش زیاد دەکات کە لە ئەپی Outlook لە مۆبایلەکان و وێبدا هەن. کردنی ڕووکاری خوێندنەوە و نووسینی ئیمەیڵەکان بە یەک هێڵ، زیادکردنی ڕووکارێکی نوێ بۆ پێکهاتەی درووستکردنی مەیڵ، زیادکردنی تایبەتمەندی پشتگوێخستنی ئیمەیڵەکان لە گرنگترین نوێکارییەکانی ئەپەکە دەبن.

هەروەها مایکرۆسۆفت بەشی My Day لە ڕۆژژمێری ئەپەکەدا زیاد دەکات، ناوچەی گەڕانیش دەخرێتە بەشی سەرەوەی ئەپەکە.

مایکرۆسۆفت دەیەوێت هێزێکی تایبەت ببەخشێت بە ئەپی Outlook لە ماک بە زیادکردنی ئەم نوێکارییانەوە. ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی نوێی فەرمی ئەپەکە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ