10
چۆنییەتی 24, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

چۆنیەتی پاراستنی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەرامبەر بە ئاو لە کاتی مەلەکردندا و وشک کردنەوەی

ئەم ڕۆژانە، ئامێری زیاتر و زیاتر درووست دەکرێن کە توانای بەرگرییان بەرامبەر بە ئاو هەن. کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـیش یەکێکە لەو ئامێرانە(زنجیرەی یەکەمی لێ دەربچێت). بە لەدەست کردنی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـەوە، دەتوانیت پێوەی بڕۆیتە نێو گەرماو، دەریاچە و مەلەوانگەکان و بەردەوام بیت لە کار پێکردنی. بەڵام، کاتژمێرە زیرەکەکە ناتوانێت خودکارانەوە تەواوی ئەو ئاوانە دەربکات کە تێی چووە.

بەم ڕێگەیانەی خوارەوە ڕێگری بکە لە زیان پێگەیاندنی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـەکەت بە هۆی ئاو لە کاتی چوون بۆ گەرماو یاخود مەلەوانگە (ئەم هەنگاوانە پێش چوونە نێو ئاو ئەنجامبدە نەوەک دوای چوونە نێو ئاو.):

  • پەنجە بردنەوە سەرەوە لە خوارەوەی ڕوونمادا بۆ کردنەوەی ناوەندی فرمان (Command Center).
  • بردنی پەنجە بۆ سەرەوەی ڕوونما یاخود جوڵاندنی دوگمەی سەرەکی Digital Crown و دۆزینەوەی وێنۆچکەیەک کە هێمایە بۆ دڵۆپە ئاو، لە پاشان کرتە کردن لەسەری.
  • ئێستا دەتوانیت بڕۆیتە نێو ئاوەوە.
  • لە دوای هاتنە دەرەوەت، دوگمەی سەرەکی Digital Crown بە خێرایی بسووڕێنە تاوەکو تەواوی ئاوە تێچووەکانی نێو کاتژمێرە زیرەکەکە بێنە دەرەوە و Apple Watch ـەکەت وشک ببێتەوە.

بەم شێوەیە دەتوانیت Apple Watch ـەکەت بپارێزیت لە دژی ئاو. بەڵام تکایە لە یادی مەکە، کە Apple Watch “بەرگەگر بەرامبەر بە ئاو” ـە نەوەک “دژە ئاو”.

چێژ لە مەلە کردنەکەت ببینە، بەڵام کەمتەرخەم مەبە!

بۆچونی تۆ