ئای ئۆ ئێس
5, تشرینی دووەم 2019
بەمنزیکانە ئەپی Photoshop Camera بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان بە ژیری دەستکرد بۆ iOS و Android بەردەست دەکرێت

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Adobe Max 2019 لە دوێنێدا، کۆمپانیای Adobe ئەپی Photoshop Camera ـی تایبەت بە دەستکاریکردنی وێنەکان بە ژیری دەستکرد بۆ iOS و Android ـەوە ڕاگەیاند.
ئەپی Photoshop Camera ئەپێکی خۆڕاییە و تایبەتە بە دەستکاریکردنی وێنەکان. لە ئەپەکەدا ژیری دەستکرد (AI) بەکارهاتووە و بنەماکانی نێو وێنەکان دەناسێتەوە و خودکارانە دەستکاری وێنەکانت دەکات. ئەگەر وێنەکە سێڵفی، شێوە ئاسۆیی، وێنەی خواردن یاخود هەرچییەک بێت، خودکارانە پێشنیارت بۆ دەکات کە چ فلتەرێک بەکاربهێنیت بۆی. دەتوانرێت فلتەرەکان بە شێوەی ئازاد بۆ وێنەکان بەکاربهێندرێن و بۆ ئەو وێنانەش بەکاربهێندرێن کە لە ڕەنگاڵەوە هاوردە دەکرێن. /cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19339062/PsC_Landscape_2.gif)
نرخی ئەپەکە خۆڕاییە و لە ئێستادا ژمارەیەکی دیاریکراو لە فۆتۆگرافەر و هونەرمەندان بەردەستە تاوەکو لە iOS و Android ـدا تاقی بکەنەوە، کرتە لێرە بکە بۆ تۆماربوون بە مەبەستی بەدەستهێنانی وەشانی تاقیکاری ئەپەکە.
وا بڕیارە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا ئەپەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.