10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 9, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

وەنپڵەس 17 دانە مۆبایلی OnePlus 7T Pro ـی بەکارهێناوە بۆ درووستکردنی ئامێرێکی پیانۆ

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، وەنپڵەس وێنەیەکی تاریکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و لێی نووسیبوو “بەمزووانە”، هەمووان وایاندەزانی کە کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت. بەڵام، بە تەواوەتی پێچەوانەی پێشبینییەکان بوو و شتێکی زۆر جیاواز دەرچوو.

کۆمپانیای وەنپڵەس ئامێرێکی پیانۆی بە ناوی OnePlus Phone Piano ـەوە ڕاگەیاند. لە پیانۆکەدا، وەنپڵەس 17 دانە مۆبایلی OnePlus 7T Pro ـی لە جێگەی دوگمەکانی پیانۆکە بەکارهێناوە. پیانۆکە هاوشێوەی پیانۆیەکی ئاسایی کار دەکات. مەبەست لە بەکارهێنانی ئەو ژمارە مۆبایلەی OnePlus 7T Pro لە پیانۆیەکی لەو جۆرەدا، بۆ پیشاندانی توانای مۆبایلەکەیە کە دەتوانێت بە خاوەن ڕوونما 90 هێرتزییەکەوە چ کارێک ئەنجام بدات.

وا دەناکەوێت کە وەنپڵەس نیازی فرۆشتنی ئەو پیانۆ سەمەرەیەی هەبێت. بەڵام ئەگەر لە بەریتانیای مەزن، فەڕەنسا، ئەڵمانیا یاخود فینلەندا دەژیت، دەتوانیت پیانۆکە تاقی بکەیتەوە و ئەزموونی بکەیت.

ئەو شوێنانەی کە پیانۆکەی تێدا دادەنرێت تاوەکو خەڵکی تاقییان بکاتەوە:

  • ڕێکەوتی 10 ـی 11 لە کاتژمێر 12 ـی دوانیوەڕۆ: Riverbank outside Tate Modern/لەندەن/بەریتانیای مەزن.
  • ڕێکەوتی 12 ـی 11 لە کاتژمێر 10 ـی پێش نیوەڕۆ: Place Jacques Rueff/ناوچەی Champ de Mars/پاریس/فەڕەنسا.
  • ڕێکەوتی 14 ـی 11 لە کاتژمێر 10 ـی پێش نیوەڕۆ: Herrngasse 1/ناوچەی 91541 Rothenburg ob der Tauber/ئەڵمانیا.
  • ڕێکەوتی 16 ـی 11 لە کاتژمێر 12 ـی پێش دوانیوەڕۆ: Helsinki Hall/ناوچەی Central Station/ شاری Helsinki/ فینلەندا.
بۆچونی تۆ