گووگڵ
7, ئەیلوول 2023
گووگڵ لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی کرۆم دیزاینی نوێ بەردەست دەخات و تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات

گووگڵ کرۆم یەکێکە لە بەناوبانگترین وێبگەڕەکان لە جیهاندا، وە گووگڵ یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی وێبگەڕەکە بە دیزاینی نوێ و تایبەتمەندی نوێ لە بواری پاراستن (Security) پیرۆز دەکات.
ماڵئاوایی بکە لە پاشبەنەمای سپی چوونکە گووگڵ پاشبەنەما بە چەندین ڕەنگ بەردەست دەخات.

بۆ گۆڕینی دیزاینی وێبگەڕەکە، کرتە لە دوگمەیەکی نوێ بکە لە بەشی خوارەوە بە ناویCustomize Chrome و ڕاستەوخۆ پەڕەیەک دەکرێتەوە کە چەندین بژاردەی دیزاین پێشکەش دەکات، ڕاستەوخۆ لەوێشەوە دەتوانیت دیاری بکەیت کە ئایا وێبگەڕەکە لە مۆدی تاریک یاخوود ڕووناک بێت.
هەروەها گووگڵ دەڵێت ئاسایشی وێبگەڕەکە بە شێوەیەکی گشتی %25 باشتر کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.