10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

خزمەتگوزاری Google Stadia لە 19 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت: هەموو ئەو شتانەی پێویستە بیانزانیت

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی تایبەت بە یاریکردن بە ناوی Google Stadia ـەوە ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردەست نەکراوە و تا دێت ڕێکەوتی بەردەستکردنی نزیکتر دەبێتەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، گووگڵ زانیاری زیاتری لەسەر خزمەتگوزارییە نوێیەکەی ئاشکرا کرد. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 19 ـی مانگی 11 ـی ئەمساڵدا لە 14 وڵاتی جیاوازی جیهان بە هەبوونی نزیکەی 31 یارییەوە بەردەست دەکرێت. خزمەتگوزارییەکە خاوەن ڕەقەکاڵای تایبەت بە خۆی وەکو کۆنتڕۆڵ دەبێت و بەژداریکردن تەنها 9.99$ دەبێت بۆ هەر مانگێک. لە داهاتوودا لە ناوچەی زیاتر بەردەست دەکرێت.

بژاردەی Founder’s Edition و Premiere Edition لە ڕەقەکاڵاکانی ئامێرەکە بەردەست دەکرێت (لە خوارەوە ڕوونیان دەکەینەوە)، هەرچەندە پێشووتر دەست کرابوو بە فرۆشتنیان بە شێوەی پێشوەختە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بەردەست بکرێن و بگەیەندرێن بەدەست کڕیارە پێشوەختەکانیان.

خزمەتگوزاری Google Stadia نێتفلێکسی یارییەکان نییە

بەر لەوەی کە دەست بکەیت بە کڕین یاخود بەژداریکردن لە خزمەتگوزارییەکەدا، پێویستە بزانیت کە خزمەتگوزارییەکە وەکو نێتفلێکسی یارییەکان نییە، چونکە یارییەکان تایبەت نین بە خزمەتگوزارییەکە و Google Stadia وەکو ناوەندێکی سەرەکی بەژداریکردن بۆ یارییەکان ڕۆڵ نایبنێت. گووگڵ خۆشی دەڵێت وەکو فرۆشیاری یارییەکان ڕۆڵ دەگێڕن، نەوەک وەکو بەکرێدەری یارییەکان.

لیستی ئەو یارییانەی کە جەختیان لێ کراوەتەوە لە سەرەتادا لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست دەبن:

  • Dragon Ball Xenoverse 2
  • Doom Eternal
  • Doom 2016
  • Rage 2
  • The Elder Scrolls Online
  • Wolfenstein: Youngblood
  • Destiny 2
  • TBD
  • Cyberpunk 2077
  • Get Packed (تایبەت بە Google Stadia)
  • GRID
  • Metro Exodus
  • Windjammers 2
  • Thumper
  • TBD
  • Farming Simulator 19
  • Kine
  • Baldur’s Gate 3
  • Power Rangers: Battle for the Grid
  • Orcs Must Die 3!
  • Red Dead Redemption 2
  • Football Manager 2020
  • Samurai Shodown
  • Final Fantasy XV
  • Marvel’s Avengers
  • Tomb Raider Definitive Edition
  • Rise of the Tomb Raider
  • Shadow of the Tomb Raider
  • Superhot Mind Control Delete
  • NBA 2K20
  • Borderlands 3
  • Gylt (تایبەت بە Google Stadia)
  • Mortal Kombat 11
  • Darksiders Genesis
  • Destroy All Humans
  • Assassin’s Creed Odyssey
  • Gods and Monsters
  • Just Dance
  • Tom Clancy’s Ghost Recon Breakpoint
  • Tom Clancy’s The Division 2
  • Trials Rising
  • The Crew 2
  • Watch Dogs Legion

بە پێی گووگڵ بێت، بە پێی کات یاری زیاتر بۆ لیستەکە زیاد دەکرێت و زۆر لە ڕێگایە بۆ بینین.

نرخەکان

لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا، بژاردەی Stadia Base و Stadia Pro بەردەست دەبێت، بژاردەی Stadia Base نرخی بەژداریکردنی بە خۆڕاییە و ڕێگەت دەدات سوود لە یارییەکان ببینیت بە ڕوونی 1080p60 و کەمتر، لە کاتێکدا بژاردەی Stadia Pro نرخی 9.99$ ـە بۆ هەر مانگێک و ڕێگەت دەدات سوود لە یارییەکان ببینیت بە ڕوونی 4K.

جۆرایەتی یارییەکان

بە بەدەستهێنانی بژاردەی Stadia Pro ـی خزمەتگوزارییەکە، دەتوانیت سوودمەند ببیت لە ڕوونی 4K 60fps لەگەڵ HDR بۆ یارییەکان، بەڵام پێویستە خێرایی هێڵی ڕایەڵەکەت 35 مێگابت/چرکە بێت بۆ سوودمەند بوون لێی.

بژاردەی بە خۆڕایی خزمەتگوزارییەکە خاوەن ڕوونی 1080p60 ـە بۆ یارییەکان، هەروەها پێویستە خێرایی هێڵی ڕایەڵەکەت 10 مێگابت/چرکە بێت بۆ کارپێکردنی ڕوونی یارییەکان بە 720p و کەمتر.

بژاردەکانی ڕەقەکاڵا

خزمەتگوزارییەکە خاوەن 2 بژاردەی ڕەقەکاڵا دەبێت بە ناوەکانی Founder’s Edition و Premiere Edition. نرخیان 130$ دەبێت و خاوەن کۆنتڕۆڵێکی تایبەت بۆ یاریکردن و ئامێرێکی Chromecast Ultra دەبن بۆ پەیوەست کردنی کۆنتڕۆڵەکە بە تەلەفزیۆنەوە. نرخی کۆنتڕۆڵ بە تەنها 69$ ـە.

لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بژاردەکان بەردەست دەکرێن.

بەڵام خزمەتگوزارییەکە لە سەرەتادا پشتگیری لە هەندێک مۆبایلی Google Pixel دەکات و بەمنزیکانە پشتگیری مۆبایلی زیاتری کارکردوو بە ئەندرۆید زیاد دەکرێت و تەنانەت ڕەنگە پشتگیری iOS ـیش زیاد بکرێت، هەر بۆیە چاوەڕوانی کردنت دەبێتە هۆی پاشکەوتکردنی پارەیەکی زۆر لەم حاڵەتەدا.

نرخی بەژداریکردن و ڕەقەکاڵاکانی خزمەتگوزارییەکە لە ناوچە جیاوازەکان

چی دەربارەی کۆنتڕۆڵەکە؟

کۆنتڕۆڵەکە هاوشێوەی کۆنتڕۆڵەکانی Sony DualShock 4 و Xbox One controller دەبێت و خاوەن هیچ جیاوازییەکی دیار نابێت. لە سەرەتادا، خزمەتگوزارییەکە بە تەنها پشتگیری لە کۆنتڕۆڵی تایبەت بە خۆی دەکات، لە پاش ماوەیەکی دیکە پشتگیری کۆنتڕۆڵەکانی دیکەشی بۆ زیاد دەکرێت.

هەروەها، لە سەرەتادا کۆنتڕۆڵەکەی Google Stadia پشتگیری لە Bluetooth ناکات بۆ پەیوەستکردنی ئامێرەکانی وەکو بیستۆک، بۆ ئەمەش پێویستە ئامێرەکان لە ڕێگەی وایەرەوە پەیوەستی کۆنتڕۆڵەکە بکرێن.

لە سەرەتادا زۆرینەی تایبەتمەندییەکان بەردەست نابن

گووگڵ بەڵێنی ئەوە نادات لە سەرەتادا زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە بەردەست ببن، بەڵام دڵنیایی ئەوە دەدات لە پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک لە بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکە، سەرجەم تایبەتمەندییەکانی بەردەست دەبن.

بۆچونی تۆ