ئۆتۆمبێل 14, تشرینی دووه‌م 2019

فەرمی: ئۆتۆمبێلی کارەبایی داهاتووی کۆمپانیای Ford ناوی Mustang Mach-E دەبێت

کۆمپانیای Ford بۆ ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی گەشەپێدانی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بنچینەکراوە لەسەر Mustang، بەڵام تاوەکو ئێستا نمایش نەکراوە و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 17 ـی ئەم مانگەدا نمایش بکرێت. هەر بۆیە لە دواین ساتەکانی بەر لە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا، زانیارییەکانی بە هێواشی بڵاو دەکرێنەوە.

کۆمپانیای Ford ـی ئەمریکی بە فەرمی ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێی بنچینەکراو لەسەر Mustang لە جۆری SUV ناوی Mustang Mach-E دەبێت، هەروەها دەتوانیت لە ڕێکەوتی 17 ـی ئەم مانگەشدا گرتنی بۆ ئەنجام بدەیت.

بۆ ماوەیەک، کۆمپانیا ئەمریکییەکە ناوی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی بە Mach 1 دەهێنا، بەڵام چیدیکە بەو شێوەیە ناوی ناهێنێتەوە لە پاش ئەوەی کە ئێستا خاوەن ناوێکی فەرمییە، ئەویش Mustang Mach-E ـە.

پێشبینی دەکرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی Mustang Mach-E توانای بڕینی بە نزیکەیی 482 کیلۆمەتری هەبێت لە کاتژمێرێکدا و نرخی 50,000$ ببێت و چەند بژاردەیەکی بە قەبارەی جیاوازەوە لێ بەردەست بکرێت.

ئەمە نوێترین وێنەی زیندووی دزەپێکراوی ئۆتۆمبێلەکەیە کە پێچراوەتەوە تاوەکو نەناسرێتەوە:

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 17 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای Ford بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Mustang Mach-E لە پێشانگای Los Angeles Auto Show ـی شاری لۆس ئەنجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجام بدات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ