10
ئەندرۆید 15, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

وەنپڵەس وەشانی OxygenOS 10.0.4 ـی بە کۆمەڵێک چاکسازییەوە ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7T Pro کرد

کۆمپانیای وەنپڵەس هەمیشە بە چڕی کاری لەسەر ڕەوانەکردنی نوێترین وەشانەکانی ڕووکاری OxygenOS کردووە بۆ مۆبایلە کۆن و نوێیەکانی. دواین چالاکی کۆمپانیاکە بریتییە لە ڕەوانەکردنی وەشانێکی نوێ لە ڕووکاری OxygenOS بۆ نوێترین مۆبایلی خۆیان بە ناوی OnePlus 7T Pro ـەوە.

وەشانە نوێیەکەی ڕووکاری OxygenOS وەشانی ژمارە 10.0.4 ـە و قەبارەی 166 مێگابایتە. تاوەکو ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی ژمارەیەک ناوچە ڕەوانە کراوە، هەر بۆیە ئاساییە ئەگەر بە زوویی وەشانەکەت پێ نەگات. بە هەرحاڵ، ئەم وەشانە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک چاکسازی، کە بریتین لەمانە:

  • باشترکردنی جێگیری بەکاربردنی وزە.
  • باشترکردنی تایبەتمەندی گەورەکردنی چرکاندنی وێنەی ڕوونما (Screenshot).
  • باشترکردنی پەیوەندی Bluetooth لە ئۆتۆمبێلەکاندا.
  • چارەسەرکردنی دەرکەوتنی هێڵێکی ڕەش لە کاتی بارگاویکردنەوە یاخود کارپێکردنی ڤیدیۆ.
  • لە خۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 10 ـی 2019 ـی ئەندرۆید.
  • چارەسەرکردنی کێشە گشتی و لاوەکییەکانی دیکە.

لە ئێستادا وەشانەکە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی OnePlus 7T Pro بەردەستە و بەمنزیکانە ڕەوانەی سەرجەم بەکارهێنەرانی دیکە دەکرێت لە ناوچە جیاوازەکاندا.

چۆنیەتی نوێکردنەوە و پشکنین کردن بۆ وەشانەکان:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About Device
  • کردنەوەی بەشی Software Updates
سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ