گووگڵ
18, تشرینی دووهم 2019
لە سەرەتادا تەنها 22 یاری لە خزمەتگوزاری Google Stadia ـدا بەردەست دەکرێت

وا بڕیارە سبەینێ (19-11) کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردن لە ژمارەیەک وڵاتی دیاریکراودا بەردەست بکات.
هاوشێوەی زۆرینەی سەکۆ و خزمەتگوزارییەکان کە لە یەکەم ساتی بەردەستکردنیان بە ژمارەیەکی کەمی یارییەوە بەردەست کرابوون، خزمەتگوزاری Google Stadia ـیش لە سەرەتادا بە ژمارەیەکی کەمی یارییەوە بەردەست دەکرێت. یارییەکان ژمارەیان 22 دانە دەبن و گووگڵ لیستی سەرجەم یارییەکانیشی بڵاوکردەوە، گرنگترین یاری لە لیستەکەدا، یاری Red Dead Redemption 2 ـە:
- Assassin’s Creed Odyssey
- Destiny 2: The Collection
- GYLT
- Just Dance 2020
- Kine
- Mortal Kombat 11
- Red Dead Redemption 2
- Thumper
- Tomb Raider: Definitive Edition
- Rise of the Tomb Raider
- Shadow of the Tomb Raider: Definitive Edition
- Samurai Shodown
- Attack on Titan: Final Battle 2
- Farming Simulator 2019
- Final Fantasy XV
- Football Manager 2020
- Grid 2019
- Metro Exodus
- NBA 2K20
- Rage 2
- Trials Risin
- Wolfenstein: Youngblood
وەک پێشووتر، گووگڵ بەڵێنی ئەوە دەدات کە بە پێی کات یاری زیاتر بۆ نێو خزمەتگوزارییەکە زیاد بکات.
وا بڕیارە سبەینێ خزمەتگوزارییەکە لە 14 وڵاتی جیاوازدا بەردەست بکرێت و نرخی بەژداریکردن 9.99$ دەبێت بۆ هەر مانگێک. هاوکات خاوەن ڕەقەکاڵای تایبەت بە خۆی وەکو کۆنتڕۆڵی یاریکردن و زیاتر دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.