رەقەکاڵا
9, تشرینی دووەم 2021
بە فەرمی سامسۆنگ سەرکەوتووبوو لە پەرەپێدانی یەکەمین ڕامی جۆری LPDDR5x

سامسۆنگ بووە یەکەمین کۆمپانیا کە ڕامی جۆری LPDDR5x پەرەپێبدات. ڕامەکە باشترکراوە لە رووی خێرایی و توانا بە بەراورد بە رامی LPDDR5، هەروەها بەرێژەی %20 وزە کەمتر بەفیرۆدەدات.
ڕامەکە خێراییەکی 8.5 گێگابتە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا نەوەی پێشووتری خێراییەکەی 6.5 گێگابت بوو. هەروەها بەقەبارەی 14 نانۆمەتر بنیاتنراوە و ٢٠% کەمتر وزە لە چاو نەوەی پێشتری بەکاردەهێنێت و بژاردەی تاکو 64 گێگابایتی لێ بەردەست دەخرێت.
لە کۆتاییدا سامسۆنگ ئاماژەشی بەوە کرد کە لە کۆتایی ئەم ساڵدا دەست دەکرێت بە بەرهەمهێنانی، بەڵام هیچ رێکەوتێکی بۆ بەردەست بوونی لە جیهاندا دیاری نەکردوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.