مایکرۆسۆفت 17, ئازار 2020

مایکرۆسۆفت بۆنەیەکی تایبەت لە مانگی مایسدا ئەنجام دەدات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە لە پلانیاندایە بۆنەیەکی تایبەت لە مانگی مانگی مایسی ئەمساڵدا ئەنجام بدەن.

بۆنەکەی مایکرۆسۆفت لە ڕێکەوتی 30 ـی مانگی مایسی لە شاری New York City ـی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە کاتژمێر 6:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت. لە کۆنگرەکەدا کۆمپانیاکە ژمارەیەک نەرمەکاڵا و خزمەتگوزاری نوێ ڕادەگەیەنێت. بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تەواوی بۆنەکە بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدرێت و بە شێوەی فیزیایی و لە هۆڵدا ئەنجام نادرێت.

پێشبینی دەکرێت لە بۆنەکەدا مایکرۆسۆفت پلانەکانی داهاتوویان بۆ خزمەتگوزاری Office 365 و ژمارەیەک ئەپ و خزمەتگوزاری نوێ ئاشکرا بکات، چاوەڕوان ناکرێت لە بۆنەکەدا هیچ ڕەقەکاڵا و ئامێرێک نمایش بکرێت.

هەفتەی ڕابردوو مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە کۆنگرەی گەشەپێدانی Build لە مانگی مایسی ئەمساڵدا بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدرێت بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەر بۆیە ڕێی تێ دەچێت لەو کۆنگرەیەدا کۆمپانیاکە ڕەقەکاڵا نوێیەکانی نمایش بکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ