سیستەمی وەگەرخەر
2, ئاب 2025
مایکرۆسۆفت پشتگیری Windows 11 SE ڕادەگرێت
دوای پێنج ساڵ، مایکرۆسۆفت پشتگیری سیستەمی Windows 11 SE لە مانگی 10ی ساڵی داهاتوو ڕادەگرێت. مایکرۆسۆفت سیستەمەکەی بۆ ڕکابەری کردنی ChromeOS دروست کرد، کە ئامانجی قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان بوو.
واتا سیستەمەکە وەشانی 25H2 ویندۆزی پێ ناگات. هەر یەک لە ئەیسووس، دێڵ، ئێچ پی، ئەیسەر و تەنانەت مایکرۆسۆفتیش لاپتۆپییان بۆ سیستەمەکە دروست کرد لە ساڵی 2021 لە کاتی بەردەست بوونی.
مایکرۆسۆفت جاری دیکەش هەوڵی ڕکابەری کردنی سیستەمی ChromeOS داوە، بەڵام هەر سەرکەوتوو نەبوو. کە دۆخی (S Mode) بۆ سیستەمی ویندۆز 10 ڕاگەیاند و بەکارهێنەر تەنها دەیتوانی لە کۆگای مایکرۆسۆفت ئەپەکان دابەزێنێت، کە دواتر شکستی هێنا بەهۆی ئەوەی هەموو ئەپێک لە کۆگاکە بەردەست نەبوو.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.