ئەپ و نەرمەکاڵا 12, كانونی یه‌كه‌م 2019

وێبگەڕی Opera GX بۆ macOS بەردەستکرا: یەکەمین وێبگەڕی تایبەت بە یاریکردن

ئەگەر یەکێکیت لەوانەی کە بە بەردەوامی یاری بە ماکەکەت دەکەیت، تاکە شتێک کە ڕەخنەی لێ بگریت، بەکارهێنانی بڕێکی زۆری ڕامە لە لایەن وێبگەڕەکانەوە. بەڵام وا دیارە چیدیکە ئەمە نابێتە هۆکاری نیگەرانی یاریکەرانی ئامێرەکانی ماک.

ئەمڕۆ کۆمپانیای Opera بە فەرمی وێبگەڕی Opera GX ـی تایبەت بە یاریکردن بۆ macOS بەردەستکرد. وێبگەڕی نوێی Opera GX تایبەتە بە یاریکردن و ڕێگە بە یاریکەران دەدات بڕی بەکارهێنانی توانای پڕۆسێسەر و ڕام لە لایەن وێبگەڕەکەوە دیاری بکەن، بەمەش وێبگەڕەکە سنووردار دەکرێت و ناتوانێت بڕێکی زۆری توانای پڕۆسێسەر و ڕامی ماکەکەت بەکاربهێنێت.

کۆمپانیای Opera دەڵێت وێبگەڕی Opera GX وەشانێکی تایبەتی وێبگەڕی Opera ـە و تاکە ئامانج لێی سوودمەند بوونە لە یارییەکەت لە پاڵ بەکارهێنانی وێبگەڕدا.

ئەم وێبگەڕە ڕەنگە کێشەی زۆرینەی ئەو کەسانە چارەسەر بکات کە بە دەست بەکارهێنانی بڕێکی زۆری ڕام لە لایەن وێبگەڕەکانەوە دەناڵێنن.

ئێستا وێبگەڕەکە بەردەستە بۆ سیستەمی macOS و دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ