مایکرۆسۆفت 3, شوبات 2021

ئێستا وەن درایڤ پشتگیری لە وێنە جووڵاوەکانی سامسۆنگ و کار پێ کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K بۆ ئەندرۆید دەکات

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ ئەپی وەن درایڤی بۆ سیستەمی ئەندرۆید نوێ کردەوە، ئێستا ئەپەکە پشتگیری لە وێنە جووڵاوەکانی سامسۆنگ دەکات و توانای هەیە ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K کار پێ بکات و دیزاینی Home Screenـی ئەپەکە بە شێوازێک نوێ کراوەتەوە کە بەدەست گەشتن بۆ نێو فایلەکان ئاسانتر دەکات، هەروەها تایبەتمەندی “On This Day” بۆ زیاد کراوە کە وێنە کۆنەکان دەهێنێتەوە یادی بەکارهێنەران

 

 

پشتگیری بۆ وێنە جووڵاوەکانی سامسۆنگ زیاد کراوە لەم نوێ کردنەوەیەدا، یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بە دووبارە پەخش کردنەوەی وێنەی جووڵاو لە ئەپی وەن درایڤ، وێنە جووڵاوەکانی سامسۆنگ وەک تایبەتمەندی وێنە ڕاستەوخۆکانی ئەپڵ کار دەکات(Apple Live) کە چرکاندنی وێنەیە بە شێوازێکی نایاب لەگەڵ چەند چرکەیەک لە ڤیدیۆ و دەنگ پێش چرکاندنی وێنەکە، مایکرۆسۆفت دەڵێت لە ئەمڕۆوە تایبەتمەندییەکە بەردەست دەبێت لە جیهاندا و ئەو مۆبایلانەی کە وەشانی ئەندرۆید 6 و بەسەرەوەیان لەسەر جێگیر کراوە دەتوانن کار لە تایبەتمەندییەکە بکەن

 

 

کۆتا گۆڕانکاری بریتییە لە پشتگیری کردن لە کار پێ کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K لە ئەپەکەدا بۆ ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیای سامسۆنگ کە گونجاون، وەک مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 و گالەکسی ئێس 20 ساڵی پار، وەک دەزانین پێشووتر بەکارهێنەران بۆیان هەبوو بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ زەخیرە بکەن، بەڵام پشتگیری لە کار پێ کردنی ڤیدیۆکە بەو ڕوونییە نەدەکرد، بەڵام ئێستا پشتگیری دەکات، پێدەچێت زەخیرە کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K لە خزمەتگوزارییە هەورییەکەی مایکرۆسۆفت کارێکی زۆر باش نەبێت، چوونکە تاوەکو 250 گێگابایت دەتوانیت بە خۆڕایی وێنە و ڤیدیۆ زەخیرە بکەیت

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ