ئەندرۆید 11, ئاب 2023

گووگڵ پێکەوە بەستنی ئامێرەکانی ئەندرۆید ئاسانتر دەکات

بە پێی شارەزایەکی ئەندرۆید، گووگڵ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بۆ ئەندرۆید کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە هەموو ئامێرەکانی ئەندرۆید پێکەوە ببەستیتەوە کە هەمان هەژماری Gmail ـیان لەسەر جێگیر کراوە. تایبەتمەندییەکە هاوشێوەی Continuity ئامێرەکانی ئەپڵە کە دەتوانیت پەیوەندییەکان لە ئایپاد و ماکەکەت لە ڕێگەی ئایفۆنەکەتەوە وەربگریت یان بە پێچەوانەوە (بەمەرجێک پەیوەستی هەمان ئینتەرنێت بن).

 

لە ئەم وێنەیەی خوارەوەش دەردەکەوێت کە لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە دەتوانیت پەیوەندییەکان لە چەند مۆبایلێکی جیاوازەوە وەربگریت، کە ئەمەش بە پێچەوانەی تایبەتمەندییەکەی کۆمپانیای ئەپڵە کە ناتوانیت پەیوەندییەکان لە ئایفۆنێکەوە بۆ ئایفۆنێکی دیکە وەربگریت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ