رەقەکاڵا 19, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای OnePlus خێرایی ڕوونما نوێیەکەیان بە ڤیدیۆوە ئاشکرا کرد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای OnePlus ـی ڕوونمای جۆری QHD OLED ـی بە خێرایی 120 هێرتزەوە تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان لە بۆنەیەکی تایبەتدا ڕاگەیاند، بەڵام لە بۆنەکەدا، کۆمپانیا چینییەکە بە ڤیدیۆوە خێرایی ڕوونماکەی ئاشکرا نەکرد.

لە جریوەیەکی بەڕێز Pete Lau، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس لە تویتەردا، خێرایی ڕوونما 120 هێرتزییەکەیان بە ڕوونمایەکی 60 هێرتزی لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە بەراورد کردووە. لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا، جیاوازی خێرایی نێوان دوو ڕوونماکە بەدیار دەکەوێت.

ڕوونما نوێیەکەی OnePlus، خاوەن تایبەتمەندییەکی نوێیە بە ناوی MEMC ـەوە، کە بەرزترین چێوە بۆ ڤیدیۆیەکان درووست دەکات. ئەم تایبەتمەندییە لە زۆرینەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکاندا بوونی هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی OnePlus 8 Pro ببێتە یەکەمین مۆبایل کە ئەم ڕوونما نوێیە و خێرایەی لەسەر جێگیر بکرێت.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی OnePlus 8 Pro خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕامی 12 و 4 کامێرا لە پشتەوە و چاڵی ژێر ڕوونما ببێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ