چۆنییەتی 19, كانونی یه‌كه‌م 2019

چۆنیەتی زیادکردنی زمانی کوردی وەکو زمانێکی سەرەکی وەرگێڕان بۆ بڵاوکراوەکانی فەیسبووک

خۆشحاڵانە، ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک زمانی کوردی بۆ زمانە جیاوازەکانی بڵاوکراوەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و بە پێچەوانەوە زیادکرد. فەیسبووک ناتوانێت دەستبەجێ بتناسێتەوە کە کوردیت، تاوەکو زمانی سەرەکی وەرگێڕانی بڵاوکراوەکانت بۆ بکات بە کوردی، بەڵکو ئەوە لەسەر خۆت وەستاوەتەوە تاوەکو زمانی کوردی بکەیتە زمانێکی سەرەکی وەرگێڕان بۆ بڵاوکراوەکانی فەیسبووک. هەر بۆیە ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردارە.

چۆنیەتی زیادکردنی زمانی کوردی وەکو زمانێکی سەرەکی وەرگێڕان بۆ بڵاوکراوەکانی فەیسبووک لە مۆبایل (iOS – Android):

  • کردنەوەی ئەپی Facebook.
  • کردنەوەی بەشی Settings & Privacy، لە پاشان کرتە کردن لە Settings.
  • کردنەوەی بەشی Translation for Posts.
  • کردنەوەی بژاردەی یەکەم، کە نووسراوە Language you’d like to have posts translated into.
  • گەڕان بۆ “کوردیی ناوەندی” و کرتە کردن لێی.
  • لە پاشان، گەڕانەوە بۆ سەرەوەی پەڕەکە و کرتە کردن لە دوگمەی Save.

چۆنیەتی زیادکردنی زمانی کوردی وەکو زمانێکی سەرەکی وەرگێڕان بۆ بڵاوکراوەکانی فەیسبووک لە کۆمپیوتەر/وێب:

  • کردنەوەی Facebook.com.
  • کرتە کردن لە هێمای زیاتر لە شریتی سەرەوە و لە پاشان کرتە کردن لە Settings.
  • کردنەوەی بەشی Language and Region لە دەستە چەپ، لە پاشان کرتە کردن لە دوگمەی Edit لە خانەی یەکەمی بەشی Posts from friends and Pages.
  • گەڕان بۆ “کوردیی ناوەندی” و کرتە کردن لێی.
  • کرتە کردن لە دوگمەی Save Changes.

بەم شێوەیە، لەمەودوا ئەگەر بتەوێت، فەیسبووک بڵاوکراوەکانت لە زمانە جیاوازەکانەوە بۆ وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی. وەکو ئەم بڵاوکراوانە:

بۆچونی تۆ