هەواڵ 28, ئەیلوول 2023

یاری Counter-Strike 2 بڵاو کرایەوە

 

یاری Counter-Strike 2 جێگرەوە و یارییە باشتر کراوەکەی CS:GO لە کۆتاییدا بەردەست بوو. Valve ڕایگەیاند ئەمڕۆ Counter-Strike 2 بەردەست دەبێت بە هەندێک گۆڕانکاری سەرەکییەوە، وەک باشتر کردنی نارنجۆکی دوکەڵی (Smoke) و دیزاین کردنەوەی ماپەکان و گونجاندنی زیاتر لەگەڵ ئینتەرنێت.

لە دوای چەندین ساڵ لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، Valve لە مانگی 3ی ئەمساڵ یاری Counter-Strike 2 وەک جێگیرەوە بۆ یاری CS:GO ڕاگەیاند کە زیاتر لە 10 ساڵە بوونی هەیە، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا تەنها بە شێوەیەکی سنووردار بەردەست بووە. لە ئێستادا یارییەکە بۆ هەمووان بەردەستە و قەبارەی 27 گێگابایتە، لە ئێستادا دەتوانیت یارییەکە بە خۆڕایی تاقی بکەیتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ببیت بە خاوەنی یارییەکە، دەبێت بە نرخی 14.99 دۆلار لە کۆگای ستیم یارییەکە بکڕیت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Games یاری
بۆچونی تۆ