ئەندرۆید 23, كانونی یه‌كه‌م 2019

شاومی دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی ڕووکاری MIUI 11 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 بۆ Redmi K20

لە مانگی ڕابردووەوە، شاومی دەستیکردبوو بە ڕەوانەکردنی ڕووکاری MIUI 11 بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی، تەنانەت بۆ مۆبایلی Redmi K20 ـیش، بەڵام ڕووکارەکە لەسەر وەشانی Android 9 Pie بنچینە کرابوو نەوەک Android 10. ئەمڕۆ کۆمپانیا چینییەکە ڕووکاری MIUI 11 ـی بنچینەکراوی لەسەر وەشانی Android 10 بۆ مۆبایلی Redmi K20 ڕەوانەکرد.

کۆمپانیای شاومی وەشانێکی نوێی لە ژێر ژمارە MIUI V11.0.2.0.QFJCNXM ـدا ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلی Redmi K20 کردووە لە ناوخۆی چیندا. قەبارەی وەشانەکە نزیکەی 2.3 گێگابایت دەبێت. ئەم وەشانە نوێیە خۆی دەبینێتەوە لە تایبەتمەندییەکانی وەشانی Android 10، وەکو باشترکردنی کۆنتڕۆڵی شوێنەکان، ڕێکخستنە تایبەتەکان، هاوبەشیپێکردنی Wi-Fi لە ڕێگەی کۆدی QR و دۆخی تاریکی سەرتاسەری و زیاتر.

دەگوترێت ئەم وەشانە نوێیە تایبەتە بە ناوخۆی وڵاتی چین، بەڵام بە تەواوی دڵنیا نین کە وابێت. بە هەرحاڵ، پێدەچێت بەمنزیکانە بۆ هەمووان بەردەست بکرێت. بەڵام لە بیری مەکە کە پێویستە پشکنین بۆ وەشانەکە بکەیت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ