ئەپ و نەرمەکاڵا
29, كانونی یهكهم 2019
15 باشترین ئەپەکانی macOS بۆ ساڵی 2019

بۆ ئەم جارە، کەی ئای تی ئێن 11 باشترین ئەپەکانی macOS ـی بۆ ساڵی 2019 ـی بۆتان ئامادە کردووە، بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ماڵئاوایی کردنی ساڵەکە و پێنانە ساڵێکی نوێ.

بۆ ئەوانەی کە هێشتا حەز بە ڕووکاری ئەپی سەرەکی Mail لە سیستەمی macOS ـدا ناکەن، ئەپی Airmail 3 بە دڵی ئەوانە. خاوەن دیزاینێکی هاوشێوەی Gmail ـە و ئاسانە لە بەکارهێناندا. بەڵێ، کەمێک نرخی گرانە، بەڵام زۆرێک لە ئەپەکانی دیکەی تایبەت بە ئیمەیڵ بوونیان هەن بە خۆڕایین و لە ناوەوەدا خاوەن بەژداریکردنی مانگانەن.
نرخ: 26.99$.
Airmail 3
دابەزاندن

ئەم ئەپە جێگرەوەی تایبەتمەندی Spotlight ـی سیستەمی macOS ـە، خاوەن برزوێنەرێکی باشتری گەڕانە و بە ژیری گەڕانەکان ئەنجام دەدات.
نرخ: خۆڕایی (بڕی 25$ بۆ کردنەوەی سەرجەم بەشەکان).
Alfred 4
دابەزاندن

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە، دەتوانیت بە ئاسانی ئەو ئەپانە بسڕیتەوە کە پێویستت پێیان نییە.
نرخ: خۆڕایی.
AppCleaner
دابەزاندن

باشترین ئەپی تایبەت بە سڕینەوەی پەڕگە زیادەکانە، هەروەها دڵخوازترینی ئێمەیە. توانایەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە بۆ سڕینەوەی پەڕگە ناپێویستەکان، هەروەها خاوەن ژمارەیەک تایبەتمەندی جۆراوجۆری دیکەی وەکو؛ سڕینەوەی ئەپەکان، سڕینەوەی ڤایرۆسەکان، باشترکردنی خێرایی، سڕینەوەی پەڕگە زەبەلاحەکان و زیاترە.
نرخ: خۆڕایی (بەژداریکردنی ساڵانە بە بڕی 34.95$ و زیاتر).
CleanMyMac X
دابەزاندن

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە، دەتوانیت وێنۆچکەی ئەپەکان لە شریتی لیست (Menu Bar) بشاریتەوە و کرداری دیکەیان بەسەردا بسەپێنیت.
نرخ: خۆڕایی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ (بڕی 15$ بە یەکجاری).
Bartender 3
دابەزاندن

باشترین ئەپی تایبەت بە نووسینی تێبینییەکانە، ئەگەر دەتەوێت بیکەیتە جێگرەوەی ئەپەکانی Apple Notes و Evernote و هاوشێوەکانیان. خاوەن دیزاینێکی ناوازە و ژمارەیەک تایبەتمەندی پێویستە.
نرخ: خۆڕایی (بڕی 20$ بۆ کردنەوەی سەرجەم بەشەکان).
Bear
دابەزاندن

زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە زەخیرەکردنی تێپەڕەوشەکان هەن کە بە شێوەی ئەپ یاخود زیادکراوی وێبگەڕەکان بەردەستن، بەڵام LastPass باشترینیانە و بە شێوەکانی ئەپ و زیادکراویش بۆ وێبگەڕەکان بەردەستە. لە هەمووی نایابتر، باوەڕپێکراوترینە.
نرخ: خۆڕایی.
LastPass
دابەزاندن

بەکارهێنەرانی Windows 10 بە ئاسانی دەتوانن بۆشایی دیسکتۆپی ئامێرەکانیان ڕێکبخەن و لە یەک کاتدا ژمارەیەک پەنجەرە بەکاربهێنن، بەڵام ئەمە بۆ بەکارهێنەرانی macOS وەکو دێوەزمەیە و هەمیشە وابووە. لەگەڵ ئەپی Magnet ـدا، دەتوانیت بە ئاسانی پەنجەرەکان ڕێکبخەیت و بۆشاییەکی وەها نەهێڵیتەوە لەسەر دیسکتۆپەکەت.
نرخ: 1.99$.
Magnet
دابەزاندن

ئەپی Todoist ڕێگەت پێ دەدات لیستی ئەنجامدانی کارەکان درووست بکەیت و زۆر بە ئاسانی بەڕێوەیانی ببەیت، هەروەها ڕۆژژمێری تێدا هەیە کە کارەکەت هێندەی دیکە ئاسان دەکات.
نرخ: خۆڕایی (بڕی 3$ بۆ کردنەوەی سەرجەم بەشەکان).
Todoist
دابەزاندن

هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا Twitter ئەپی فەرمی خۆیی بۆ سیستەمی macOS بەردەستکرد، بەڵام هێشتا جێگەی ڕەزامەندی زۆرێک لە بەکارهێنەران نییە. دەتوانیت ئەپی Tweetdeck وەکو جێگرەوەی ئەپە فەرمییەکەی Twitter بەکاربهێنیت.
نرخ: خۆڕایی.
Tweetdeck
دابەزاندن

وێبگەڕی Brave یەکێکە لە وێبگەڕە نوێیەکان، خاوەن ژمارەیەک تایبەتی ناوازەیە و بلۆککەری ڕێکلامەکانی تێدا بوونی هەیە کە بە شێوەیەکی زۆر نایاب کار دەکات. خێراییەکەی زۆر باشترە بە بەراورد بە Google Chrome و هاوشێوەکانی. هەروەک خۆم چەند مانگێکی زۆرە بەکاری دەهێنم، سەرنجم داوە کەمترین بڕی ڕام بەکاردەهێنێت بە بەراورد بەو وێبگەڕانەی کە پێشووتر بەکارم هێنابوون.
نرخ: خۆڕایی.
Brave
دابەزاندن

ئەمیش یەکێکە لە باشترین وێبگەڕەکان، بەڵام بۆ یاریکەران (گەیمەران)، بەو هۆیەی کە ڕێگەت پێ دەدات بەکارهێنانی بڕی ڕام و پڕۆسێسەر لە لایەن وێبگەڕەکەوە سنووردار بکەیت بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو.
نرخ: خۆڕایی.
Opera GX
دابەزاندن

هەموو بەکارهێنەرێک پێویستی بە ئەپێکی باشی کارپێکەری ڤیدیۆکانە، لە ئێستادا هیچ ئەپێک لە ئەپی سەرچاوە کراوەی VLC باشتر نییە بۆ ئەم مەبەستە. ئەپی VLC پشتگیری لە دەیان پاشگری تایبەت بە ڤیدیۆکان دەکات.
نرخ: خۆڕایی.
VLC
دابەزاندن

تایبەت بە کەشوهەوایە و دۆخی کەشوهەوای ناوچەکەت نیشان دەدات، لەگەڵ هەموو کردنەوەیەکدا، ژمارەیەک گاڵتە و گەپیشت پێ دەڵێت بۆ باشترکردنی ڕۆژەکەت. دڵخوازترینی ئێمەیە!
نرخ: 14.99$.
CARROT Weather
دابەزاندن

ڕەنگە لە Internet Download Manager ـی Windows باشتر نەبێت، بەڵام Folx تاوەکو ئێستا باشترین بەڕێوەبەڕی داگرتنەکانە بۆ macOS و لەم باشتر نادۆزیتەوە.
نرخ: خۆڕایی.
Folx
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.