بابەتی گرینگ
14, كانونی دووهم 2020
پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 18 – گرنگترین نمایشکراوە تەکنەلۆژییەکانی پێشانگای CES 2020 – بیسەرمان بن

لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، کە ئەڵقەی 18ـیە، ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە گرنگترین نمایشکراوە تەکنەلۆژییەکانی پێشانگای CES2020، کە لە ڕۆژانی 7 تا 10 – 1-2020، بەڕێوەچوو. لەم پێشانگایە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو سامسۆنگ و سۆنی و دێڵ و ئێچ پی و چەندانی تریش بەشداربوون. ئێمەش لەم ئەڵقەیە تیشکمان خستووتە سەر گرنگترین ڕاگەیاندراوەکان و نمایشکراوەکانی ئەم کۆمپانیایانە و شیکردنەوەمان بۆ بابەتەکان کردووە.
فەرموون لە خوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکە بن، یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Mp3 بۆ سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی بەبێ هێڵی ئینتەرنێت گوێی لێ بگریت، داگرتن.
بیرتان نەچێت دەتوانن لەسەر AnchorFM و Apple Podcasts و Google Podcasts بیسەری پۆدکاستەکەمان بن بە ناوی Kitn Podcast:



سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!