شاومی 30, كانونی یه‌كه‌م 2019

ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی Redmi K30 5G ئاشکرا کرا

لە مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە شاومی چینی مۆبایلەکانی، Redmi K30 و Redmi K30 5G ـی ڕاگەیاندبوو، بەڵام مۆبایلی Redmi K30 5G بە بەردەست نەکراوی مابووەوە. ئێستا، ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەمان بۆ ئاشکرا بوو.

کۆمپانیای Redmi لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتووی ساڵی نوێدا مۆبایلی Redmi K30 5G بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە ناوخۆی وڵاتی چیندا بەردەست دەکات، لە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێکی کەمیشدا بە تەواوەتی بەردەست دەکرێت.

مۆبایلی Redmi K30 5G پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـی لەسەر جێگیرە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، هەروەها یەکەمین مۆبایلە کە بتوانێت بگات بە خێرایی ڕاستەقینەی ڕایەڵەی 5G، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی چاوەڕوانی کردن بوون بۆ مۆبایلەکە.

مۆبایلی Redmi K30 5G لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، هەروەها یەکەمین مۆبایلە کە هەستەوەری کامێراکەی لە جۆری Sony IMX686 ـە. لە پێشەوە، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج لە جۆری LCD و بە خێرایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 20 و 2 مێگاپێکسڵ.

هەرزانترین نرخی مۆبایلەکە 285$ دەبێت بە بەدەستهێنانی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها 410$ گرانترین نرخی مۆبایلەکە دەبێت بە بەدەستهێنانی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت. بەم نزیکانە لە کۆمپانیای ئایتی لۆبی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ