سامسۆنگ
4, كانونی دووهم 2020
سامسۆنگ مۆبایلەکانی Galaxy A51 و A71 لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاندن

سامسۆنگ بە فەرمی دوو مۆبایلی ئاست مامناوەندی بە ناوەکانی گالەکسی A71 و A51 بە ڕوونمای Super AMOLED و سیستەمی ئەندرۆید 10 لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاندن.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Galaxy Note 10 Lite و S10 Lite، سامسۆنگ دوو مۆبایلی ناوبراوی لە لەسەر ماڵپەڕی ژووری هەواڵی سامسۆنگ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕاگەیاندن. هەردوو مۆبایلەکە ڕوونمای سوپەر ئەمۆلێدی جۆری Infinity-O لەخۆ دەگرن، واتا کامێرای سێڵفیان لە جۆری چاڵە و شێوەی بازنەییە لەسەرەوەی ڕوونماکەیان. هەروەک هەردووکیان خاوەن چوار کامێران لەسەر پشتەوەیان و پەنجەمۆری ژێر ڕوونماشیان هەیە.
تایبەتمەندییەکان Galaxy A71:

- ڕوونمایەک بە قەبارەی 6.71 ئینج لە جۆری Super AMOLED PLUS
- دووریەکانی ڕوونمای 20:9ـیە لەگەڵ ڕوونی Full HD+
- پڕۆسێسەری Snapdragon 730
- ڕامی تا 8 گێگابایت
- بیرگەی ناوخۆیی تا 128 گێگابایت
- کامێڕای پێشەوەی: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوەی: چوار دانەیە بەم شێوەیە: 48 مێگاپێکسڵ، 12 مێگاپێکسڵی گۆشەفراوانی زۆر، 5 مێگاپێکسڵ ماکڕۆ، 5 بۆ چرکاردنی پۆترەیت.
- پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- پاتری بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر
- خێرای بارگاویکردنەوەی 25 واتی
- پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos
- دوو سیماکارتە و سێ دەرچەی هەیە، واتە دەرچەی بیرگەی دەرەکی سەربەخۆیە.
- نرخی نزیکەی لە 500$ دەست پێدەکات
- ڕەنگی ڕەش و شین و سپی و پەمەیی
تایبەتمەندییەکان Galaxy A71:

- ڕوونمایەک بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری Super AMOLED
- دووریەکانی ڕوونمای 20:9ـیە لەگەڵ ڕوونی Full HD+
- پڕۆسێسەری Exynos 9611
- ڕامی تا 6 گێگابایت
- بیرگەی ناوخۆیی تا 128 گێگابایت و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تا 512 گێگابایت دەکات.
- کامێڕای پێشەوەی: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوەی: چوار دانەیە بەم شێوەیە: 48 مێگاپێکسڵ، 12 مێگاپێکسڵی گۆشەفراوانی زۆر، 5 مێگاپێکسڵ ماکڕۆ، 5 بۆ چرکاردنی پۆترەیت.
- پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- پاتری بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر
- خێرای بارگاویکردنەوەی 15 واتی
- پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos
- دوو سیماکارتە و سێ دەرچەی هەیە، واتە دەرچەی بیرگەی دەرەکی سەربەخۆیە.
- نرخی نزیکەی لە 400$ دەست پێدەکات
- ڕەنگی ڕەش و شین و سپی و پەمەیی
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!