شاومی 13, كانونی دووه‌م 2020

ڕوونمای مۆبایلی Redmi K30 5G توانای هەیە بگات بە خێرایی 144 هێرتز

مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە شاومی، مۆبایلەکانی Redmi K30 و Redmi K30 5G ـی بە هەبوونی ڕوونمایەکی 120 هێرتزییەوە ڕاگەیاند، بەڵام ئەمە کۆتا توانای خێرایی ڕوونمای مۆبایلەکان نییە.

بەڕێز Lu Weibing، بەڕێوەبەری کۆمپانیای Redmi، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە خێرایی نوێبوونەوەی ڕوونمای مۆبایلی Redmi K30 5G توانای هەیە بگات بە 144 هێرتز، لە کاتێکدا کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە، گوترا خاوەنی ڕوونمایەکە بە خێرایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

گومان لەوەدا نییە کە ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە بە بەردەوامی دەگاتە خێرایی 144 هێرتز، ئەمەش بە مەبەستی بەفیڕۆ نەدانی ڕێژەیەکی زۆری وزەی پاتری.

زۆرینەی مۆنیتەرەکان لە ئێستادا خێرایی نوێبوونەوەی ڕوونماکانیان 144 هێرتزە، هەروەها خێرایی نوێبوونەوەی ڕوونمای لاپتۆپە نوێیەکانیش بە شێوەیەکی گشتی 120 هێرتزە، ناوازەیە کە مۆبایلێک دەبینین خێرایی نوێبوونەوەی ڕوونماکەی 144 هێرتزە!

پێشووتر زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاشکرایان کرد کە ڕوونمای مۆبایلەکانی Xiaomi Mi 10 و Mi 10 Pro لە جۆری OLED دەبن و خێرایی نوێبوونەوەیان 90 هێرتز دەبێت، هەرگیز بیر لەوە مەکەوە وا بە زوویی مۆبایلێکی زنجیرەی Mi ـی شاومی ببینیت بە ڕوونمایەکی 120 هێزتز.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ