شاومی 5, ئایار 2021

شاومی تابلێتی ئاست بەرز نمایش دەکات، ڕووکاری MIUI دەبێتە هۆی ئاشکرا کردنی

 

 

مەودای تابلێتە ئاست بەرزەکان(premium-flagship) ـی ئەندرۆید لەم ساڵانەدا زۆر سنووردار کراوە و تەنها تابلێتەکانی سامسۆنگ و هواوەی لەو مەودایە باشترین هەڵبژاردەن و تابلێتیان لەو مەودایەدا هەیە، بە پێی چەند زانیارییەکی نوێ بێت کە لە لایەن دزەپێکەر kacskrz و کۆمەڵەی تێلەگرامی XiaomiUI و لە ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 دەرکەوتووە، ئێمە لە داهاتوودا بە لایەنی کەمەوە سێ تابلێتی ئاست بەرز کە چیپسێتەکانی زنجیرەی 800 سناپدراگۆنیان لەسەر جێگیر کرابێت، دەبینین

 

 

 

زانیارییە نوێیەکە لاپەڕەیەکی ڕێنیشاندەری سیستەمێکی شاراوە پیشان دەدات بۆ تابلێتەکان لە نێو MIUI Home alpha، هەروەها source code ـەکان کۆدی سێ ئامێری نوێ بە ناوەکانی “nabu” و “enuma” و “elish” ئاشکرا دەکات

 

بە پێی توێژینەوەی زیاتری دزەپێکەرەکە بێت، کۆد نەیمی ‘enuma’ بە مۆدێلی K81 و کۆد نەیمی “elish” بە مۆدێلی K81A کۆتاییان پێ دێت، کە پێدەچێت هەمان تابلێت بن بەڵام بە هەندێک گۆڕانکاری لە تایبەتمەندی، هەروەها پشتگیری لە LTE یاخوود 5G بکەن

 

کۆد نەیمی سێیەم و “nabu” بە مۆدێلی K88 کۆتایی پێ دێت کە ئاماژە بە مۆدێلێکی تەواو جیاواز دەکات لەوەکانی دیکە، هەر سێ تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبن لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2560×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕەهەندی 16:10، هەروەها پێدەچێت کۆد نەیمی “nabu” تابلێتەکەی قەبارەی 10.97 ئینج بێت

 

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کۆد نەیمی “nabu” پلاتفۆرمی Qualcomm sm8150 لەسەر جێگیر دەکرێت کە چیپسێتەکانی سناپدراگۆن 855، سناپدراگۆن 855 پڵەس، سناپدراگۆن 865 دەگرێتەوە، هەروەها دوو تابلێتەکەی دیکە چیپسێتەکانی سناپدراگۆن 865، سناپدراگۆن 865 پڵەس، سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر دەکرێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ