سامسۆنگ 10, تەممووز 2024

سامسۆنگ زانیاری تەواوی لە بارەی ئەڵقە زیرەکەکەی بڵاو کردەوە

سامسۆنگ بۆ یەکەمین جار لە کۆنگرەی MWC 2024 ئەڵقە زیرەکەکەی پیشاندا و ئەمڕۆ لە کۆنگرەی Unpacked ـدا زانیاری تەواو و نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا کرد. ئەڵقە زیرەکەکە بە ڕەنگی ئاڵتوونی و زیوی و ڕەش بەردەست دەبێت و بە قەبارەی 5 تاوەکو 13 بەردەست دەبێت و لە تیتانیۆم درووست کراوە.

ئەڵقە زیرەکەکە بڕوانامەی IP68 و 10ATM هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. بچووکترین قەبارەی کێشی 2.3 گرام و گەورەترین قەبارەی کێشی 3 گرامە.

سامسۆنگ تاقیکردنەوەی قەبارەکان پێش کڕین بۆ کڕیاران بەردەست دەکات و کڕیاران دەتوانن پێوانەی دەستی خۆیان دیاری بکەن.

لە ڕێگەی Bluetooth LE 5.4 پەیوەست دەبێت تەنها بە مۆبایلەکانی سامسۆنگ خۆیەوە. چەندین پێوانەی تەندرووستی هەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت وەک پێوانی ڕێژەی لێدانی دڵ و پلەی گەرمی پێست و چاودێری کردنی خەو و چاودێری کردنی پرخە پرخ. بە پێی قەبارە جیاوازەکان، پاتری ئەڵقە زیرەکەکە لە نێوان 6 بۆ 7 ڕۆژ بەرگە دەگرێت. نرخی ئەڵقەکە بریتییە لە 399 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ