سامسۆنگ 20, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای سامسۆنگ Roh Tae-moon ـی وەکو بەڕێوەبەری نوێی دیاری کرد

بە پێی پێگەی Bloomberg بێت، کۆمپانیای Samsung Electronics بەڕێز Roh Tae-moon ـی وەکو بەڕێوەبەری نوێی دیاری کرد، ئەمەش بەر لە نمایشکردنی مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20.

بەڕێز Roh Tae-moon شوێنی DJ Koh ـی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای سامسۆنگی گرتەوە و لەمەودوا ئەم ڕابەرایەتی کۆمپانیا کۆرییەکە دەکات. Roh سێیەم بەڕێوەبەری سامسۆنگە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە دوای بوونی Koh وەکو بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە ساڵی 2015 ـەوە و JK Shin ـیش بەر لە 6 ساڵ لە بوونی Koh بە بەڕێوەبەری کۆمپانیا کۆرییەکە.

بەڕێز Roh لە ساڵی 1997 ـەوە لە کۆمپانیای سامسۆنگدا کار دەکات و دەستێکی باڵای هەبووە لە بەرهەمهێنان و دیزاینکردن و پێشخستنی مۆبایلەکانی Galaxy ـدا. بەڵێنی بەڕێوەبەرە نوێیەکەی کۆمپانیاکە، باشترکردنی ناوبانگی سامسۆنگە لە ڕووی جۆرایەتییەوە، کە ناوبانگی سامسۆنگ لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ڕووی جۆرایەتییەوە بە پێی پێویست باش نەبوو. لە ژێر بەڕێوەبردنی Koh ـدا، مۆبایلی Galaxy Note 7 کێشەی تەقینەوەی پاتری هەبوو و Galaxy Fold ـیش بە هۆی هەبوونی کێشە لە ڕوونماکەیدا ڕێکەوتی بەردەستکردنی دواخرا.

ئامانجی بەڕێوەبەرە نوێیەکەی سامسۆنگ، جەخت کردنەوەی زیاترە لە مۆبایلە چەماوەییەکان و یارمەتیدانی زیاتری کۆمپانیاکەیە لە باشترکردنی بازاڕیان لە وڵاتانی چین و هیندستاندا. هەروەها Roh لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا بە “نرخ کەمکەرەوە” ناسراوە و هەوڵی داوە ڕکابەرێتی لەگەڵ هواوەی و شاومی و ئەوانی دیکەدا چڕتر بکات.

یەکەم بەرهەمی نمایشکراوی سامسۆنگ لە ژێر ڕابەرایەتی بەڕێوەبەرە نوێیەکەیدا، لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوو بۆ نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی Samsung Galaxy S20 دەبێت.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ